رێککەوتنی پەکەکەو میت پشتیوانی پەڕلەمانی تورکیا

0

رێککەوتنی پەکەکەو میت پشتیوانی پەڕلەمانی تورکیا

نوچەنێت . ئاژانسی پەیامنێر

دوای ئاشکرابوونی نھێنییەکانی پەیوەندیی نێوان دەزگای ھەواڵگری تورکیا (میت) لەگەڵ ئەندامانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ئەوروپا و واژووکردنی سێ پرۆتۆکۆل لە گرتووخانەی ئیمرالی لەگەڵ خودی عەبدوڵا ئۆجەلان, پەرلەمانی تورکیا بۆ پشتیوانی لە ھەوڵەکانی میت یاسایەکی تایبەت پەسند دەکات.

دوێنێ پێنجشەممە پەرلەمانی تورکیا لە کۆبوونەوەی ئاساییدا دوای زیاتر لە ١٢ کاتژمێر گفتوگۆ, پرۆژە یاساییەکی تایبەتی خستە دەنگدان و لە کۆتاییدا بەکۆی ٢٦٦ دەنگی بەڵێ, لە بەرامبەر ٦٣ دەنگی ناڕازی. یاسایەک پەسەندکرا و ناوەڕۆکی ئەو یاسایە پەیوەندە بە زیاتر رێگە خۆشکردن لەبەردەم کارو چالاکییەکانی دەزگای ھەواڵگری تورکیا و لەمەودوای ھیچ یەکێک لە ئەندامانی میت و بەرپرسانی ئەو دەزگایە بەبێ رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەستگیر ناکرێن و ناخرێنە بەردەم دادگا و لێکۆڵینەوە.

پەلە لە دەرکردنی ئەو یاسا تایبەتە, دەگەڕێتەوە بۆ پاراستنی ئەو رێککەوتن و گفتوگۆ نھێنینەی نێوان میت و ئەندامانی باڵای کەجەکە و عەبدوڵا ئۆجەلان کە لە ماوەی رابردوودا ئەنجامدراوە, بەھۆی ئاشکرابوونی نھێنییەکان و رێگری لە بڵاوبوونەوەی تەواوی نھێنییەکانی میت, حکوومەتی تورکیا بڕیاری لەکار لادانی بۆ ھەر یەک لە بەرپرسی دۆسیەی پەکەکە لە ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا, بەرپرسی ھەواڵگری پۆلیس و داواکاری گشتی دادگای ئامەد دەرکرد.

سەرەتای ئاشکرا بوونی نھێنییەکان:

دوای ئەوەی لە ١٣/١/٢٠١٢ لە ئۆپەراسیۆنێکدا پۆلیسی تورکیا ٢١ کەسی لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا بە تاوانی ئەندامبوون لە کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دەستگیرکرد, لەوانە بە فەرمانی دادوەر ١٣ کەسیان رەوانەی زیندان کراون و و ئەوانی دیکەش بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

دوای لێکۆڵینەوەکان, فەرمانی پشکنین و بەدواداچوون لە ٣٩ شوێنی جودا دەرچوو, لەنێوانیاندا لە بارەگای سەرەکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) لە ئامەد چەند بەڵگەیەک دۆزراوە و لە یەکێکیاندا گفتوگۆیەکی تۆمارکراوی دەنگی دەزگای ھەواڵگری تورکیا (میت) و ئەندامانی کۆنسەری سەرکردایەتی کەجەکە ھەیە کە لە بارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و گفتوگۆیان کردوە, ئەمەش بەپێی زانیارییە بڵاوبۆوەکانی راگەیاندنی تورکیا.

شوێنی چاوپێکەوتنەکەی میت و کەجەکە:

ئەو چاوپێکەوتنە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەروێژ ئەنجامدراوە و لە راگەیەندنەکانی تورکیادا بە چاوپێکەوتنی ئۆسلۆدا ناو دەبرێت.

ئەو بەڵگەیەی لە بارەگای بەدەپە دەست پۆلیسی تورکیا کەوتووە, تەنیا ١٢ کاتژمێر دەنگی تۆمارکراوی گفتوگۆی نێوان کەجەکە و ھەواڵگری تورکیایە.

شەش مانگ بەر لە ئێستا ٤٥ خوولەکی ئەو چاوپێکەوتنە لە ئاژانسی ھەواڵی دیجلە (DIHA)  بڵاوکراوەتەوە کە ئەم ئاژانسە نزیک لە پەکەکەیەو لەلایەن حکوومەتی تورکیا بە فەرمی مۆڵەتی کار و چالاکی پێدراوەو بە ھەردوو زمانی کوردی و تورکی بڵاو دەبێتەوە.

لە ٤٥ خوولەک دەنگە بڵاوبۆوەکەدا, میت و کەجەکە لەسەر چی رێککەوتوون:

لەو ٤٥ خوولەک دەنگە تۆمارکراوەی لە ئاژانسی دیجلە بڵاوکراوەتەوە, ھاکان فیدان دەڵێت من وەکوو نوێنەری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوگان گفتوگۆتان لەگەڵدا دەکەم, ئەمەش لە کاتێکدایە ئەردوگان تاوەکوو ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە نەداوە.

لە دەنگەکەدا جێگری پێشووتری سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری تورکیا ئافەت گونەش کە ئێستا خانەشینە بەڵێنیداوە, ئەگەر ئەندامانی کەجەکە لە تورکیا بچنە دەرەوەی سنوورەکان, ئەوا لەگەڵ سوپاسالاری تورکیا کۆبوونەوە دەکات بۆ ئەوەی رازی بکات تا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان رابگرێت.

لە بەڵێنێکی دیکەدا, زمانی کوردی دەکەن زمانی خوێندنی پەروەردەیی. ھەروەھا رێگرییەکانی بەردەم سیاسەت و ساسییەکانی کورد چارەسەر دەکەن.

سەبارەت بە رەوش و گوزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان, سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری میت, بەڵێنیداوە کە ئۆجەلان لە گرتووخانەی ئیمرالی دەردێنن و ژیانی بۆ دەستبەری ناو ماڵ دەگوازنەوە.

نکۆڵی لە بڵاوبوونەوەی دەنگە نھێنیینەکە دەکرێت:

پاش بڵاوکردنەوەی دەنگە تۆمارکراوەکەدا, بەڕێوەبەرایەتی ئاژانسی ھەواڵی دیجلە لە روونکردنەوەیەکدا بێ ئاگایی خۆیانی دەربڕی و رایگەیاند, گوایە لەلایەن چەند کەسانێک ھەوڵی ھاک کردنی پێگەکەیاندراوە و ھەر ئەو کەسانەش دەنگێکی تۆمارکراویان لەسەر ماڵپەڕی ئاژانسە بڵاوکردۆتەوە.

بڵاوبوونەوەی زانیاریی پەیوەندییە نھێنییەکان لە راگەیاندنەکانی تورکیا:

ئەندامانی دەزگای ھەواڵگری تورکیا (میت) خزێندراوەتە ناو ریزەکانی کۆمەلێن جڤاکێن کوردستان (کەجەکە), ئەو زانیارییانەی بەر دەستیان کەوتووە, جیا لەوەی میت و لایەنە ئەمنییەکانی حکومەتی تورکیان لێی نەکردۆتەوە, بە ئەرکی سەرەکی خۆیشیان ھەڵنەساون.

بەڵگەی دۆزراوە لەلایەن پۆلیسی تورکیا لە چوارچێوەی داوایەکی یاسایی رێکخراو پێشکەشی داواکاری گشتی کراوە, ھەرچەندە ناوەڕۆکی داوا یاساییەکە نەکەوتۆتە بەردەستی راگەیەندنکارانی تورکیا, بەڵام ئاشکرابووە چەند ئەندامێکی میت لەوانەی خزێندراوەتە ناو کەجەکە , گەیشتوونەتە پلەی سەرکردایەتی ئەو پارتە.

لەوانەی چاوپێکەوتن و گفتوگۆیان لەگەڵ سەرکردایەتی کەجەکە کردوە لە ئۆسلۆ, لە رێگەی ئەوانەوە ھەر یەک لە سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ھاکان فیدان, جێگرەکەی کە ئێستا خانەنشینە ئافەت گونش و سەرۆکی پێشووتری میت لەگەڵ بەرپرسی دۆسیەی پەکەکە لە میت لەلایەن داواکاری گشتی داواکراون بۆ ئەوەی لەبەردەم دادگا ئامادە بن, بەڵام دوای داواکردنی ھاکان فیدان لەلایەن دادگا قەیرانێکی سیاسی لە تورکیا ھاتۆتە ئارا, چونکە بەپێی یاسا پەیڕەوی ناوخۆی میت, بەبێ فەرمانی سەرۆک وەزیران بەھیچ شێوەیەک سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری دادگایی ناکرێت.

بۆیە داواکاری گشتی بەپێی ماددە ٢٥٠ لە دەستووری تورکیا کە تایبەتە بەدادگا تایبەتەکان, داوای ھاکان فیدان دەکات و پێی رادەگەیەنێت کە بەپێی ئەم ماددەیە دەتوانن راپێچی دادگای بکەن, کەچی فیدان جارێکی دیکە بە پشت بەستن بە یاسای میت چوونی بۆ بەردەم دادگا رەتکردۆتەوە.

داواکاری گشتی بۆ پێداگری لەسەر دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسە بەرپرسەی میت یاداشتی دەستگیرکردنی دەرکردوەو بە نوسراوی فەرمی ئاراستەی دادگای ئەنکەرە کردوە.

گوایە لەو داوا یاساییەدا ھاتووە: میت لە گرتووخانەی تایبەتدا لە ئیمرالی دوای گفتوگۆی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان سێ پرۆتۆکۆلیان واژوو کردوە, دواتر لەرێگەی نێردەی تایبەتی میت گەیەندواتە قەندیل و بەدەستی سەرکردایەتی کەجەکەی دراوە, دوای تاوتوێکردنی پرۆتۆکۆلەکە, سەرکردایەتی کەجەکە مادەیەکیان زیاد کردوە, ھەرچەندە ماددە زیاد کراوەکە وەک تەواوی ناوەڕۆکی سێ پرۆتۆکۆلەکە ھیچ زانیارییەکی لێ بڵاو نەبۆتەوە, بە ھەمان کەسی نێردراو بۆ ئۆجەلان و میت رەوانە کراوەتەوە.

بەگوێرەی داوا یاساییەکە, لە دوای واژووکردنی پرۆتۆکۆلەکان میت بەڵێنی ئازادکردنی ئەوانەیداوە کە بە تۆمەتی ئەندامێتی کەجەکە دەستگیرکراون.

کاتی واژووکردنی سێ پرۆتۆکۆلەکەی میت و ئۆجەلان بۆ پارساڵ دەگەڕێتەوەو گوایە جێبەجێ کردن ناوەڕۆکەکەی تەنیا لەبەردەم رەزامەندی حکوومەتی تورکیا ماوەتەوە.

لەبارەی ئەو زانیارییانەدا کە لە سەرچاوەکانی ھەواڵی تورکیا بڵاوبوونەتەوە, ماڵپەڕی فرات نیوز نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سەر زاری کۆنسەی رێبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) موراد قەرە بڵاویکردۆتەوە :کەجەکە رێکخراوێکی گەورەیە و دەکرێت چەند کەسێک خۆی خزاندبێتە ناو ریزەکانی، بەڵام ئەو قسانەی لەبارەی گەیشتنیان بە ئاستی سەرکردایەتی دەکرێت, راست نیین و تەنیا پڕوپاگەندەی دەوڵەتن وەک شەڕێکی دەروونی.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com