شێروان عه‌بدوڵا پزیشكى هه‌ناو: خه‌ڵكى ئێمه‌ هۆشیارییان له‌ نه‌خۆشى كۆلۆن نییه‌

0

سیهام میران ، تایبەت بە نوچەنێت

دكتۆر شێروان عه‌بدوڵا شه‌ریف پزیشكى پسپۆڕ له‌ بوارى هه‌ناو بۆ “نوچه‌نێت” باس له‌ نه‌خۆشى كۆلۆن ده‌كات و ده‌ڵێ، “باوترین نه‌خۆشییه‌ و خه‌ڵكى ئێمه‌یش هۆشیاریيان له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌ نییه‌ و له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى تر تێكه‌ڵى ده‌كه‌ن”.

ئه‌و پزیشكه‌ كه‌ شاره‌زایة‌ له‌بوارى نةخؤشييةكانى هه‌ناو و دڵ، له‌ دیمانه‌یه‌كى كورتى “نوچه‌نێت”باسى له‌ نه‌خۆشى كۆڵۆن كرد و گوتى، “بەهۆی ئەوەی ئەم نەخۆشییە زۆر بووە خەڵک تەنیا بیروهۆشیان لای ئەو نەخۆشیەیە. تەنیا ئەوەیە کە بۆتە قسەیەکی بەربڵاو لای خەڵك ، هەرچی کەمێك سکی تووشی هەڵئاوسان و غازات بکات دەڵێ کۆلۆنم هەیە، بەڵام دەتوانیین بڵێین باوترین نەخۆشییە کە لە کۆئەندامی هەرسی مرۆڤە “

وه‌ك ئه‌و پزیشكه‌ باسى ده‌كات تووشبوون به‌ نه‌خۆشى كۆلۆن كۆمه‌ڵێك هۆكارى هه‌یه‌ و زۆرجار بارودۆخى ده‌روونى وه‌ك شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ هۆكار ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى كۆلۆن تووشى كێشه‌ بێت، ئه‌و پزیشكه‌ پێیوایه‌ نابێت نه‌خۆش له‌گه‌ڵ هه‌ر ژانێكى سك بیرى بۆ لاى كۆلۆن بچێت و چونكه‌ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ئاسان نییه‌.

دكتۆر شێروان عه‌بدوڵا شه‌ریف گوتى، “هاووڵاتیانمان هۆشیاریان کەمە بەرامبەر بەم نەخۆشیە. ئێمە ناتوانیین بەبێ هیچ پشکنینێک و تێستێك برِیار بدەین ئایا کۆلۆنة یاخود نا بەهۆی ئەوەی نیشانەکانی نزیکە لەگەڵ زۆربەی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و هەوکردن و بگرە لە نەخۆشی شێرپەنجەش نزیکە. کاتێك پشکنین و تێستمان بۆ کرد و ئاسایی دەرچوو، تەنیا هەندێك پشکنین نەبێت کە تایبەتە بە دیاریکردنی ئەم نەخۆشیيە، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ بكرێن ئەوکات دەتوانین بڵێین کۆلۆنە”

دكتۆر شێروان عه‌بدوڵا شه‌ریف له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى باسى له‌ نیشانه‌كانى نه‌خۆشى كۆلۆن كرد، كه‌ ئه‌مانه‌ن:

ژانە سکی درێژخاییەن بە شێوەی پێچکردن
هەڵئاوسانی سك
سکچووی درێژخاییەن، قەبزی درێژخاییەن یاخود سکچوو و قەبزی بە نۆرە
غازاتی زۆر و دەنگە دەنگی سك “قؤرِةى سك”

دواتر باسى له‌ كۆمه‌ڵێك خواردن كرد كه‌ ده‌بنه‌ هۆى زیانگه‌یاندن به‌ كه‌سى تووشبوو به‌ نه‌خۆشى كۆلۆَن و تێبینى ئه‌وه‌یشیدا كاریگه‌رى خواردنه‌كان له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سه‌ێكى تر ده‌گۆڕین. بؤ نموونة كةسيَك بة بةرهةمة شيرييةكان ئازارى زياتر ثيَدةطات، بةلاَم هةمان بةرهةم لةوانةية هيَندة ئازارى كةسيَكى تر نةدةن.

خواردنه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
گەنم و ئەو شتانەی لە گەنم دروست دەکرێت.
شیر و بەرهەمەکانی شیر.
میوە مزرەکان وەکو پرتەقاڵ ولیمۆ و لالەنگی.
پاقلەمەنییەکان.
پیاز و سیر.
خواردنەوە غازیەکان.
خواردنەوە کحولیەکان .
چای و قاوە و خواردنەوە وزە بەشەکان.
خواردنى پڕ بەهارات.
خواردنی چەور .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com