نوچەنێت
دڵشاد عەبدولڕەحمان، وەزیری پەروەردە لە کابینەی پێنجی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیمانەیەکی تایبەت بە نوچەنێت، ئاماژە بەهۆکاری گرژی و بێ متمانەیی هیزە سیاسییەکان بەیەکتر دەکات و دەڵێت، شکستی ئەزمونی ئۆپۆزسیۆن بوون لە هەرێم یەک لەم هۆکارانەیە، ههروهها بۆ بهدیهێنانی یهكڕیزیش لهكوردستان ئهزمونی كابینهی پێنجهم بهسهركهوتوو ناودهبات.
دڵشاد عەبدولڕەحمان، کەسایەتی سیاسی و وەزیری پەروەردە لەکابینەی پێنج، پێداگیری توندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ وەرگرتنی پۆستی سیادی، بەبێ گوێدانە ژمارەی کورسییەکانی لهپهڕلهمان، بۆ ئاڵۆزیی سیاسی دهگێڕێتهوه، بهبڕوای ئهو ” ئاڵۆزی نێوان هێزەسیاسییەکانیش لەکوردستان دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک هۆکار، هەندێکیان رەگ داکوتاوی رابردووە، بەرابردووی دوورو نزیکەوە، ئەوەش جۆرێک لە بێ متمانەیی دروستکردووە لە نێوان ئەو هێزانەدا، بۆیە هەموان بەدوای پشکی زیاتردا دەگەڕێن لەدەسەڵاتداو لەناودەسەڵاتیش ململانێکە لەسەر جومگە سەرەکییەکانی دەسەڵات چڕبۆتەوە، هەر لەو روانگەیەشەوەیە کە یەکێتی داوای بەشداری لە جومگە سەرەکییەکانی دەسەڵاتدا دەکات، بەسەرۆکایەتی هەرێمیشەوە”.
لەسەرەتای دانوستاندن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، هیچ کام لە حزبەکان جگە لە یەکگرتووی ئیسلامی و نهوهی نوێت، ویستی خۆیان بۆ بوون بە ئۆپۆزسیۆن ڕانهگهیاند و هەموان دەیانەوێ بەشداری حکومەت بکەن بە بزووتنەوەی گۆڕانیشەوە، کە هەمیشە لە ناو حکومەتیش خۆی بە ئۆپۆزسیۆن دەزانی، دڵشاد عەبدولڕەحمان هۆکارەکەی بۆ شکستی ئەزمونی ئۆپۆزسیۆن بوون لەکوردستان دهگێڕێتهوه، و دهڵێت ” یەکێکە لەو هۆکارانەی کە وایکردووە هێزە سیاسییەکان ههوڵی چوونه حكومهت بدهن، رازی نەبن ببنە ئۆپۆزسیۆن و به پشکی دەسەڵاتیش رازی نەبن”.
بۆ درێژه كێشانی دانوستاندنهكانیش، بهبڕوای ئهو ” خوێندنەوەی دروستی واقیعی کوردستانیش لەلایەن پارتییەوە، وایکردووە دانوستاندنەکان درێژە بکێشی هەتا هەموان دەگەنە خاڵێکی هاوبەش لە دابەشکردنی کێکی دەسەڵاتەکە، واتە دەرئەنجام کوردستان دووردەکەوێتەوە لە ئاڵؤزی سیاسی، بەڵام تا دەگەینە ئەو خاڵە زەمەنێکی زۆر لەدەست کورد دەچێ، کە بەداخەوە ئەوەی لای هێزەسیاسییەکانی کوردستان گرنگ نییە زەمەنە، کە زۆریش گرنگە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو مافە دەستوریانەی هەرێم، کە لەم دووساڵەی رابردوودا لەدەست کورد چوون، چونکە دۆخی ئێستای بەغدا لەبارە بۆ کورد ئەگەر بەیەک دەنگەوە لەهەولێرەوە بەرەو بەغدا هەنگاوبنرێ”.
ئاڵۆزییه سیاسییهكان لهكوردستان مێژوویهكی درێژی ههیه، بهڵام لهڕابردوودا كابینهی پێنجهی حكومهتی كوردستان، كه له دوای ئاڵۆزی سیاسی و شەڕی ناوخۆ و دووئیدارەیی دامهزرا، بەرای چاودێران و کەسایەتییە سیاسییەکان تا راددەیەکی باش توانی کار لەسەر یەکگرتنی ئیدارە و سڕینهوهی ئاسهوارهكانی شهڕی ناوخۆ و رهواندنهوهی ئاڵۆزییهكان بكات.
دڵشاد عهبدولڕهحمان كه لهو كابینهیهدا وهزیری پهروهرده بووه، بهدیهێنانی ئهو سهركهوتنه بهسهر ئاڵۆزییهكاندا، بۆ رۆڵی سهرۆكی كابینهكهو جێگرهكهی دهگێڕێتهوه و دهڵێت ” دۆخی کابینەی پێنج جیاواز بوو. ئەوکاتە چەقی بڕیاری یەکێتی لای رەوانشاد مام جەلال بوو، ئەویش لەگەڵ بەڕێز کاک مەسعود، گرنگی بەیەکەوە کارکردنیان لە هەولێرو بەغدا کردبووە پێشینەی کارو هەرجۆرە دڕدۆنگییەک لەو بارەوە بەهێڵی سور دادەنرا. دیاریکردنی هەردوو بەڕێزان کاک نێچیرڤان و کاک عومەر فەتاح- یش بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەو کابینەیە دەستنیشانکردنێكی زۆر زیرەکانەی مام جەلال و کاک مەسعودو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بوو، چونکە ئەزمونی کارکردنی خۆم لەو کابینەیە ئەوەی بۆ سەلماندم کە ئەو دووبەرێزە بە قەناعەتی تەواوەوە کاریان بۆ یەکگرتنەوەی دووئیدارەکە دەکرد و دواتریش کاک عیماد ئەحمەد، لەسەر هەمان رێچکە هەنگاوی دەناو بەدرێژایی تەمەنی کابینەکە لەلایەن هیچ یەکێک لە سەرۆک وەزیران و جێگرەکەیەوە جیاوازی لەنێوان وەزیرەکان نەدەکراو هەر پڕۆژەیەکی باش بهاتایە بۆ ئەنجوومەن، بەبێ گوێدانە ئینتیمای سیاسی وەزیرەکە هەردووکیان پشتگیرییان دەکرد. ئەزموونی خۆم لە گۆڕینی سیستەمی پەروەردە گەواهی ئەو راستییەی سەرەوەیە”.
وهزیری پێشوی پهروهرده، ئهو گۆڕانكاریانهش كه لهبواری پهرورده لهكابینهی پێنجهم كرا، به گۆڕانكاری گرنگ ناو دهبات، و وهك دهستهكهوتێكی گهورهی كابینهی پێنجهم دهیخاتهڕوو، چونكه ” لەدوای راپەڕێنەوە سەرجەم کابینەکان، کەم تازۆر کاریان لە گۆڕینی پەروەردەدا کردووە، بەرەو باشتر، بەڵام هیچ کابینەیەک وەک کابینەی پێنج دەستی بۆ گۆڕینی ریشەیی سیستەمی پەروەردە نەبردبوو،، لەو کابینەیە خوێندنی تەوزیمی یان زۆرەملێ کە شەش ساڵ بوو کرابوو بە نۆساڵ، خوێندنی زمانی ئینگلیزی هێنرایە پۆلی یەکی بنەڕەتی، سەرجەم پڕۆگرامەکانی زانست و بیرکاری و زمانی ئینگلیزی گۆڕدران بە پێشکەوتووترین پڕۆگرامی سەردەم. پەیمانگەکانی مەڵبەندی مامۆستایان سەرجەمیان داخران و گۆڕدران بە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت هەتا ئاستی مامۆستایانی ئایندە بەرزبێتەوەو هەموان ببنە خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس، پڕەنسیپی تاقیکردنەوەو دەرچوون و دەرنەچوون بەشێوەیەک گۆڕدرا کە هەموو قوتابیان بتوانن نۆساڵی بنەڕەتی بخوێنن بەبێ وازهێنان. ئەمانە هەمووی لە پێناو بەسەنتەربوونی خوێندکار لەپرۆسەی پەروەردەدا ئەنجامدرا. خۆشبەختانە وا تازە خوێندنی باڵاش هانگاو بەرەو سەنتەربوونی خوێندکار دەنێ. ئەوانەو چەندین گۆڕانکاری تر لەرووی گرنگیدان بە گۆش کردنی قوتابی و خوێندکار، بە بەها مرۆڤایەتییە پێشکەوتنخوازەکان ئەنجام درا و ئەو هەڵە باوەمان راستکردەوە کە دەگوترا، پەروەردە ئاوێنەی کۆمەڵە و کردمان بەوەی کە لە پەروەردەوە کۆمەڵگە دەگۆڕێ بەرەوە باشتر”.