جه‌رجیر چه‌ندان سوودى ترى هه‌یه‌

0

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ناو خه‌ڵك وا باوه‌ كه‌ جه‌رجیر بۆ سێكس به ‌سووده‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ تاكه‌ سوودى جه‌رجیر نییه‌، به‌ڵكو شاره‌زایان باس له‌ چه‌ندان سوودى ترى سه‌وزه‌ى جه‌رجیر ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى باس له‌و خۆراكانه‌ ده‌كات كه‌ وا ده‌كه‌ن ئاره‌زووى سێكس له‌لای پیاوان زیاد بێت، جگه‌ له‌ قاوه‌ و خواردنه‌ ده‌ریاییه‌كان، باس له‌ جه‌رجیریش ده‌كات و ده‌ڵێ، خواردنى جه‌رجیر وا ده‌كات ئاره‌زووى سێكس زیاد بێت، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ بۆ هه‌موو پیاوێك وه‌ك یه‌ك بێت.

هه‌رچه‌نده‌ له‌لاى خه‌ڵك وا باوه‌، جه‌رجیر ته‌نیا بۆ سێكس باشه‌، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه‌ چه‌ندان سوودى ترى هه‌یه‌، وه‌ك به‌هێزكردنى ئێسقان، كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ى كێش، رێكخستنى فشارى خوێن و به‌هێزكردنى دڵ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com