زیانەکانی جگەرەی ئەلەکترۆنی

0

ئەنجامەکانی نوێتری توێژینەوە دەریدەخات، بەکارهێنانی جگەرەی ئەلەکترۆنی  دەبێتە هۆی خێرایی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەم تویژینەوەیە لە رێگەی ئۆنلاین ئەنجام دراوە، کۆمەڵێک پرسیاری بە سەر ٤٣٠٠ کەسی گەنج و گەورەساڵی ئەمریکا دابەش کردووە و دواتر ئەنجامەکانی لە لایەن تیمێکی توێژینەوەوە شرۆڤەکراوە.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە توێژینەوەکەیان لە سەر ئەنجام دراوە، جگەرەی ئەلەکترۆنیان کێشاوە توشی پەتای کۆرۆنا بوون.

توێژینەوەکە هەروەها هۆشداری لە بارەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە لە جگەرە دەدات و دەڵێت: تەمەنی کەم نابێ ببێتە هۆکاری دڵنیایی بوون لە تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا  ودەبێ لەم بارەوەیەوە هوشیار بن.

توێژینەوەکە جەخت دەکاتەوە، کە تەمەنی کەم یان گەنجێتی گەرەنتی تووشنەىوون بە پەتای کۆرۆنا ناکات، بە تایبەت بۆ ئە وکەسانەی کە جگەرەی ئەلەکترۆنی دەکشێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com