تاڵەبانی نامەیەک ئاراستەی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی دەکات
نوچەنێت.
جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، نامەیەک ئاراستەی خۆ پیشاندەران دەکات و رایدەگەیەنێت کە وەک هاوپەیمانی کوردستانی، دژی بەکارهێنانی توندوتیژین و داوا دەکات داگا سزای تاوانباران بدات، تاڵەبانی لەو نامەیە کە پینج خاڵ لەخۆ دەگرێت و ئاراستەی ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی سلێمانی کردووە ئەوەش رادەگەیەنێت کە سورن لەسەر جێ بەجێکردنی ١٧ خاڵەکەی کە پەڕلەمان بڕیاری لەسەر داوەو پشتیوانی داخاوازیەکانی خۆ پیشاندەرانن.
دەقی نامەکای مام جەلال بۆ ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی
به‌سڵاوێكی برایانه‌ی گه‌رمه‌وه، ده‌مه‌وێ پێتان رابگه‌یه‌نم كه:
1- ئێمه مانان- هاوپه‌یمانی كوردستانی- پیشتیوانی كۆبونه‌وه و خۆپیشاندان و مانگرتنی هێمنانه و ئاشتیانه‌ین، و به‌توندی دژی هه‌موو جۆره توندوتیژی و چه‌ك به‌كارهێنان و زه‌بروزه‌نگ به‌كارهێنانی دژی خۆپیشانده‌رانین و داواده‌كه‌ین كه دادگا له هه‌موو پێشێلییه‌كی یاسا دژی خۆپیشانده‌ران بكۆڵێته‌وه و تاوانباران سزای خۆیان وه‌رگرن.
2- ئێمه مانان پیشتیوانی هه‌موو داخوازییه ره‌واكانتانین و هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ په‌له‌كردن له به‌دیهێنان و دابینكردنی ژیان و ئازادی بۆتان.
3- ئێمه مانان پیشتیوانی ته‌واوی هه‌موو خاڵه‌كانی نامه‌كه‌ی كاك د.به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ین بۆتان و له‌گه‌ڵیا هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ به‌زوویی جێبه‌جێكردنیان.
4- ئێمه مانان سورین له‌سه‌ر ده‌ست كردنی ده‌ستبه‌جێ به چاكسازیی و پاكسازیی و له ره‌گوڕیشه هه‌ڵكه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی هه‌روه‌ك سوریشین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی (17) خاڵه بڕیار لێ دراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و كردنیان به‌به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنێكی به‌كرده‌وه.
5- هه‌موو لاوان و گه‌نجانی وه‌ك ئێوه‌ش به رۆڵه و جگه‌رگۆشه‌ی خۆمان ده‌زانین، هه‌ربه‌و چاوه‌ش ده‌ڕوانینه داخوازییه‌كانتان.
هه‌رشاد و سه‌كه‌وتوبن
برای دڵسۆزتان مام جەلال