پرسەنامەیەک …. بۆ بەڕێز کاک دیار ساڵح

0

برای ئازیز و هاوڕێی خۆشەویستم کاک دیار ساڵح
زۆر دڵتەنگ و دڵگران بووم بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی برایەکی بەڕێزتان، خۆم بەهاوبەشی خەمی ئێوەی برا ئەزانم و لەخوای گەورە داواکارم کە دواین خەمی خانەوادە بەڕێزەکەتان بێت.
برای ئازیزم کاک دیار، وێڕای خەمی گەورەم بۆ کۆچی دوایی برا بەڕێزەکەت، دڵگران تربووم کە لەتوانامدا نەبوو لە نزیکەوە هاوخەمیتان بکەم و لەخزمەتی پرسەگێرانی بەڕێزدا بم، کە ئەرکی سەرشانم بوو ئامادەییم هەبێت و لەنزیکەوە لەکاتی ئەو خەمە گەورەدا لەگەڵتان بم. بەڵام بۆخۆتان دۆخی من ئاگادارن و بەهیوام بەرەچاوکردنی ئەو دۆخە لە ئامادەنەبوونم بمبورن، وەک ئەوەی دڵنیاشن کە لێرەوە لەم تەنیایی و دوورییەم لە ئێوەی ئازیز، منیش وەک ئێوە خەمبارو پرسەبارم بۆ لەدەستدانی برا بەڕێزەکەتان.
بۆیە لەخوای گەورە دەخوازم سەبوری خەمی بەڕێزتان و ئێمەو خانەوادە بەڕێزەکەشتان بدات و خوالێخۆشبووش بەبەهەشتی نەبڕاوەی خۆی شاد بکات.
رزگار رەزا چوچانی، سەرنوسەری نوچەنێت
سوید

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com