رۆشنبیران دانیشتن لەگەڵ نوێنەری تاڵەبانی رەتدەکەنەوە، “ناوونیشانێک دەسەڵات دەبێت گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا خۆپیشاندەرانە”.

0

رۆشنبیران دانیشتن لەگەڵ نوێنەری تاڵەبانی رەتدەکەنەوە، “ناوونیشانێک دەسەڵات دەبێت گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا خۆپیشاندەرانە”.

 نوچە.نێت

 

دوێنێ رۆشنبیران لەنامەیەکدا، هۆشداریان دایە تاڵەبانی لە ئەگەری بەکار هێنانی هیز لەدژی خۆ پیشاندەران، کە دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات، لەوەلامدا تاڵەبانی بەنوێنەرایەتی خۆی، مەلابەختیار سکرتێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی، راسپارد کە دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ رۆشنبیراندا بکات، ئەمرۆش هەمان ئەو رۆشنبیرانە بە پاساوی ئەوەی کە دەسەڵات دەبێت لەگەڵ خۆپیشاندەران گفتوگۆ بکات، دانیشتین و گفتوگۆیان لەگەڵ دەسەڵات رەتکردەوە.

دوای ئەوەی کۆمەڵێک رۆشنبیرو هونەرمەندی دیاری کورد، نامەیەکیان ئاراستەی تاڵەبانی کردوو هۆشداریاندا لەگەری بەکار هێنانی هێزو توندوتیژی لەدژی خۆ پیشاندەران، لەوەڵامدا مەلا بەختیار سکرتێتری مەکتەبی ساسی یەکێتی، لەنامەیەکدا وەڵامی تاڵەبانی پێڕاگەیاندن و ئامادەیی حیواری لەگەڵ رۆشنبیران خستەڕوو ئاشکرای کرد، تاڵەبانی رایسپاردووە بەنوێنەرایەتی ئەو لەگەڵ رۆشنبیران گفتوگۆ بکەن، ئەمڕۆ رۆشنبیران لە وەلامی نامەکەی مەلابەختیاردا لە رونکردنەوەیەکدا رایانگەیاند کە “هەرچی پەیوەندی بە خۆمانەوە هەیە، ساڵانیکە بە نووسین‌و هەڵوێستەکانمان پەیامەکانی خۆمان گەیاندووەتە دەسەڵاتدارێتی کوردی‌و بەتایبەتیش لەمەڕ ڕووداوەکانی ئەم دواییە زۆربەمان قسەی خۆمان کردووە. لەم رووەوە بیر‌و بۆچوونی ئێمە چ لای ڕای گشتی‌و چ لای دەسەڵاتدارانی کوردستان روون‌و ئاشکرایە”. . ئەو رۆشنبیرانە لە رونکردنەوکەی ئەمرۆیاندا دانیشتن و گفتوگۆی خۆیان لەگەڵ دەسەڵات رەتدەکەنەوە و دەڵێن”تاکە ناوونیشانێک کە دەسەڵات دەبێت گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا بکات‌و داواکانی جێبەجێبکات، خۆپیشاندەرانە”.

ئەمەی خوارەوە دەقی رونکردنەوەکەی ئەو رۆشنبیرانەیە

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

ئێمە لە ڕۆژی ١٣/٣/٢٠١١دا نامەیەکمان ئاراستەی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد‌و تیایدا ئاماژەمان بە هەندێک دەنگۆ کردووە کە بە ڕای ئێمە هەنگاونان بۆ پیادەکردنی، دەبنە مەترسی گەورە بۆ کۆمەڵگای کوردستان. دوای وەڵامدانەوەی نامەکەمان بە پێویستی دەزانین ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەین:

* ئێمە لەو نامەیەدا وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی تەنها مەبەستمان ئاگادارکردنەوەی دەسەڵات بوو لە خۆبەدوورگرتن لە هەموو جۆرە بەکارهێنانێکی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران‌و دروستبوونی دۆخێک کە لە دەرئەنجامدا بە هیچ کەس‌و لایەنێک کۆنترۆڵنەکرێت‌و ئاسایشی کۆمەڵایەتیمان بخاتە مەترسییەوە.

* خۆپیشاندەران لە ڕۆژی ١٧/٢/٢٠١١وە داواکاری ڕەوای خۆیان هەیەو لە چەندین کەناڵەوە گەیاندوویانەتە دەسەڵات. بۆیە بەڕای ئێمە تاکە ناوونیشانێک کە دەسەڵات دەبێت گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا بکات‌و داواکانی جێبەجێبکات، خۆپیشاندەرانە.

* ئێمە هەمیشە لایەنگری دیالۆگ‌و لێکتێگەشتن بووین لە نێوان هێزە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا. هەرچی پەیوەندی بە خۆشمانەوە هەیە، ساڵانیکە بە نووسین‌و هەڵوێستەکانمان پەیامەکانی خۆمان گەیاندووەتە دەسەڵاتدارێتی کوردی‌و بەتایبەتیش لەمەڕ ڕووداوەکانی ئەم دواییە زۆربەمان قسەی خۆمان کردووە. لەم رووەوە بیر‌و بۆچوونی ئێمە چ لای ڕای گشتی‌و چ لای دەسەڵاتدارانی کوردستان روون‌و ئاشکرایە. 

هیوادارین دەسەڵات لەگەڵ ئەوانەدا بچێتە دیالۆگەوە کە دەتوانن بڕیار لەسەر چارەنووسی ڕووداوەکان بدەن.

بەختیار عەلی

شێرکۆ بێکەس

مەریوان وریا قانیع

ئاراس فەتاح

شێرزاد حەسەن

رەووف بێگەرد

رێبین هەردی

شوان عەتوف

کامەران مەنتک

رێبین رەسووڵ

هۆرێن غەریب

هیوا قادر

ئاسۆس هەردی

ئارام کاکەی فەلاح

بۆ خوێندنەوەی دەقی هەردوو نامەکەی رۆشنبیران و تاڵەبانی کلیک لەم لینکە بکە

http://www.nuche.net/?p=683

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com