ئۆپۆزسیۆن تەئکید لە زەرورەتی چاکسازی دەکاتەوە لەسەر بنەمای پرۆژەکەی خۆیان
نوچەنێت
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 31/12/2011 له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سلێمانی وه‌فدی باڵای هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێزان (رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی) كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازدا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن له‌و باره‌یه‌وه.
ده‌رباره‌ی بارودۆخی كوردستان، هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن جه‌ختیان له‌سه‌ر زه‌روره‌تی چاكسازی ریشه‌یی كرده‌وه له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه‌ی چاكسازی ئۆپۆزسیۆن كه خۆی له شه‌ش پاكێجه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی نێوان ئۆپۆزسیۆن و هه‌ردو حیزبی حوكمڕانی هه‌رێم، كۆبونه‌وه‌كه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشوی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن كرده‌وه كه سازدانی هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی پێنجقۆڵی له نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا له‌سه‌ر هه‌ر ئاستێك بێت پێویستی به‌زه‌مینه‌سازی هه‌یه كه خۆی له جێبه‌جێكرنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مینه‌سازیه نه‌كراوه روداوه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی بادینانی هاته‌سه‌ر كه هه‌نگاوی جدی نه‌نراوه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی.
سه‌باره‌ت به‌په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسین جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته لایه‌نی كوردستانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپسێردراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكاته به‌شێكی دانه‌بڕاو له هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردسان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
ئۆپۆزسیۆن تەئکید لە زەرورەتی چاکسازی دەکاتەوە لەسەر بنەمای پرۆژەکەی خۆیان
0
Share.