مام رۆسته‌م بۆ نوچه‌نێت: هه‌ردوو ده‌زگای زانیاری و پاراستن درۆ به‌ناوی ئێمه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
نوچه‌نێت: سلێمانی
مام رۆسته‌م بازیانی هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، ده‌زگاكانی زانیاری و پاراستن درۆ به ناوی ئه‌وان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
مام رۆسته‌م وتی “پارتی و یه‌كێتی به پاره و به هێز نه‌یانتوانی رووبه‌ڕووی ئێمه ببنه‌وه، ئه‌وان هه‌رچییان پێبكرێت ده‌رهه‌ق به ئێمه ده‌یكه‌ن”، وتیشی “ئێستاش ده‌زگای زانیاری و پاراستن درۆ به ناوی ئێمه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر رۆژه‌ی درۆیه‌ك ده‌كه‌ن، وا ده‌زانن به‌و درۆیانه ئێمه له‌كه‌دار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچییان پێناكرێت”.
ئه‌و لێدوانه‌ی رۆسته‌م بازیانیش له دوای ئه‌و زانیارییانه‌دا دێت، كه پێشتر باس له‌وه ده‌كرا، مام رۆسته‌م بازیانی و بابه‌كر دڕه‌یی به شه‌ڕهاتوون.