پارتی رێگه به خۆپیشاندان نادات
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، پارتی به‌رنامه‌ی دارشتووه بۆ رێگه گرتن له خۆپیشاندان و هه‌ر خۆپیشاندانێكیش بكرێت به جه‌ماوه‌ری خۆی نوقمی ده‌كات.
زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست نوچه‌نێت ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه بۆ رێگه گرتن له هه‌ر خۆپیشاندانێك له سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، پارتی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی داڕشتووه، كه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه بێت، رێگه له خۆپیشاندانه‌كان ده‌گرن، به‌پێی به‌رنامه‌كه‌ی پارتی، هه‌ر خۆپیشاندانێك بكرێت، ئه‌و حیزبه به لایه‌نگره‌كانی خۆی خۆپیشاندانه‌كه نوقم ده‌كات، به‌وه‌ش خۆپیشاندانه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كییان نابێت، هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، پارتی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه، بۆ “روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه له دوای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه درووست ده‌بن”، كادیره‌كانی پارتی خه‌ڵكیان تێگه‌یاندووه، كه “بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئیسلامییه‌كان به ده‌سیسه‌ی ئێران له پشتی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه‌ن، كه ناوچه‌كانی سلێمانی گرتۆته‌و”ه، هاوكات ده‌ستییان كردووه به هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی، كه به‌و ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری كۆ بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌نجام نه‌دانی خۆپیشاندان.