دواتر له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دانپێدانانه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه
“هێرشبه‌رانی سه‌ر لقی چوار له‌لای وه‌زیری ناوخۆ دان به كاره‌كانیان داده‌نێن”
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له پارتی ئاشكراكرد، كه هه‌ندێ له‌هێرشبه‌رانی سه‌ر لقی چوار لای وه‌زیری ناوخۆ دانیان به ورده‌كاری چۆنیه‌تی هێرشكردنه سه‌ر لق ناوه و دواتر ئه‌و دانپێدانانه له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه نه‌وشیروان سێ رۆژ له مه‌ریوان بووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆبۆته‌وه..
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد, كه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی سه‌ر لقی چواری پارتی له‌لای وه‌زیری ناوخۆ دانیان به كاره‌كه‌یان ناوه و هۆكاری هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر لقی ناوبراو ئاشكرا كردووه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی “هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی كه هێرشیان كردۆته سه‌ر لقی چوار ئێستا له‌لای وه‌زیری ناوخۆ دانیان به‌وه داناوه, كه بۆچی ئه‌و هێرشه‌یان كردۆته سه‌ر لقی پارتی”. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌و كه‌سانه دوای ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاره‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و له‌دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا ته‌واو ده‌بن, ئه‌وا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن دانپێدانانه‌كانیان بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد, ته‌نیا هه‌ندێك زانیاری له‌باره‌ی یه‌كێك له‌و هێرشبه‌رانه ئاشكرا كرد و گوتی “یه‌كێك له‌وان خه‌ڵكی سه‌ید سادقه هاتۆته سلێمانی و له‌ڤیدیۆكانیش ده‌رچووه, كه له به‌رده‌م لقی چواردا جنێو ده‌دات”.
ئه‌و كاته‌ی هێرشكرایه سه‌ر پارتی چه‌ند كه‌ناڵێكی نزیك له پارتی بڵاویان كرده‌وه كه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كاتی رووداوه‌كان له پێنجوێن بووه، به‌ڵام ئه‌مه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی گۆڕان به وته‌یه‌كی خودی نه‌وشیروان وه‌ڵامدرایه‌وه و چوونی نه‌وشیروان بۆ پێَنجوین به درۆ خرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه به‌رپرسه‌ی پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه نه‌وشیروان مسته‌فا چۆته پێنجوێن و ئێرانییه‌كانی بینیوه، ئه‌و گوتی “ئێمه زانیاری ته‌واومان هه‌یه كه نه‌وشیروان چۆته ئه‌وێ له‌گوندی سه‌رسوراو بووه، ده‌شزانین له ماڵی كێ بووه”. جیا له‌وه‌ش گوتی “ده‌شزانین نه‌وشیروان چۆته مه‌ریوان و له‌وێ له هوتیلێك بووه له‌سه‌ر زرێبار و سێ رۆژ له‌وێ ماوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ئێرانی بینیوه و دواتر ده‌شزانین سكرتێری یه‌كگرتووش له تاران بووه، هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌مان لایه”. له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه ئه‌و به‌رپرسه گوتی “ئێمه ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌و زانیارییانه له‌كاتی خۆی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌موویان زانیاری وردن”. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ئێرانیشه‌وه به‌و خۆپیشدانانه‌ی سلێمانی، ئه‌و به‌رپرسه گوتی “كاتێك قونسولی ئێران له‌هه‌ولێر به‌ردباران كرا، به‌رپرسانی ئێران له‌لای نوێنه‌رانی ئێمه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیبوو، ئاماژه‌شیان به‌وه كردبوو، كه ئه‌وان له‌كاتی دواتر هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌بێت، بۆیه به دووری نازانین به‌ڵكو بێگومانیشین كه ئه‌وان ده‌ستێكیان له‌خۆپیشاندانه‌كان هه‌بووه”.
له گۆڤاری سڤیله‌وه