یه‌كێتی گۆڕانكاری ده‌كات و ده‌ربازی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كاندیده بۆ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، گۆڕانكاری له ژماره‌یه‌ك وه‌زیردا ده‌كرێت، كه سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانن و دهربارزی كوڕی كۆسره‌ت ره‌سوڵیش كاندید ده‌كرێت بۆ وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له داهاتوودا ده‌ست ده‌كات به گۆڕانكارییه‌كان، كه هه‌ر یه‌كه له ویزری خوێندنی باڵا و وه‌زیری كاروكارباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه، گۆرانكارییان تێدا ده‌كرێت.نوچه‌نێت له سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كانه‌وه زانیاری ئه‌وه‌ی پێگه‌شتووه، كه دكتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان كاندیده بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا، رزگار عه‌لی بۆ وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا بۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه.
نوچه‌نێت بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به ناو براوه كرد، به‌ڵام به‌بۆنه‌ی سهفهركرنییهوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌ڵامێكی ده‌ست نه‌كه‌وت.