كوڕه‌كانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، كوردستان به‌جێده‌هێڵن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به‌ر له خۆپیشاندانه‌كان، كوڕه‌كانی سه‌لاحه‌ده‌ین محه‌مه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، هه‌رێمی كوردستان به‌جێده‌هێڵن، چاودێرێكی سیاسیش پێیوایه، سه‌ركرده‌كان مناڵه‌كانی خۆیان له كێشه‌كان به دوور ده‌گرن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، به‌ر له خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان، كوڕه‌كانی سه‌لاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، هه‌رێمی كوردستانیان به‌جێهێشتووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه یه‌كگرتووی ئیسلامی و لایه‌نگره‌كانیان، به‌شدارییه‌كی كارای خۆپیشاندانه‌كانی كوردستانن.
چاودێرێكی سیاسی كه پێیباش نه‌بوو ناوی بهێنرێت وتی “لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه سه‌ركرده‌كان مناڵه‌كانی خۆیان له كێشه‌كان به دوور ده‌گرن، خه‌ڵك ده‌بێت تێبگات، ئه‌وه‌ی ده‌بێته سومه‌ته‌نی كێشه‌كان، خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژاره”.