گۆڕان هه‌وڵی درووستكردنی كه‌لێن ده‌دات له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ دوور خستنه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به نیازه چه‌ندین رێگه بگرێته به‌ر.
زانیارییه‌كانی نووچه‌نێت ده‌ری ده‌خه‌ن، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به نیازه رێگای جۆراو جۆر بگرێته به‌ر، بۆ دوور خستنه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی و درووستكردنی كه‌لێنێك له نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به نیازن، هه‌وڵه‌كانییان چڕ بكه‌نه‌وه و كار له‌سه‌ر تاڵه‌بانی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پاڵپشتی خۆپیشاندانه‌كان بكات و رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه كاریگه‌ری نه‌بووه.
هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، “گۆڕان هه‌ڵه‌ی كرد له‌وه‌ی كه ته‌نها باس له كه‌موكڕییه‌كانی یه‌كێـتی كردووه، چونكه ئه‌و كاره تاڵه‌بانی و یه‌كێتی توڕه‌ی كردووه، بۆیه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ سلێمانی، هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاسته‌كانی خواره‌وه‌ش به‌رانبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و خۆپیشاندانه‌كانیش گۆڕاوه”.