مەلا بەختیار دەبێتە نوێنەری تاڵەبانی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ رۆشنبیران لەسەر رەوشی ئێستای کوردستان

0

مەلا بەختیار دەبێتە نوێنەری تاڵەبانی  بۆ گفتوگۆ لەگەڵ رۆشنبیران لەسەر رەوشی ئێستای کوردستان

  نوچەنێت

کۆمەڵێک رۆشنبیرو هونەرمەندی کورد لەنامەیەکدا کە ئاراستەی تاڵەبانیان کرد، گوێگرتن کە داخوازی خۆپیشاندەران و بەدیهێنانی خواستەکانیان بەڕێگا چارە لەقەڵمدا و هۆشداریاندا، بەکار هێنانی هێز دۆخەکە خراپتر دەکات. لەوەڵامی نامەی ئەو رۆشنبیرانەدا مەلا بەختیار سکرتێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەنامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت کە تاڵەبانی بەسنگێکی فرەوانەوە ڕای ئەو رۆشنبیرانە وەر دەگرێت و رایسپاردووە بە نوێنەرایەتی تاڵەبانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو رۆشنبیرانەدا بکات.

رۆشنبیران لە بەشێکی نامەکەیاندا بۆ تاڵەبانی دەڵێن”پێمانوایە بەرپرسیارێتییەکی گەورە لەبەردەم شەخسی ئێوەدایە، بۆ ڕێگرتن لەم پێشھاتە خراپانە. ئەرکێکی مێژوویی ھێجگار گەورە‌و ترسناک کەوتۆتە سەرشانتان بۆ چارەسەرکردنی ھێمنی ئەم دۆخە‌و وازھێنان لە ھەموو پلان‌و ھەوڵدانێک کە بیەوێت لەڕێگای بەکارھێنانی ھێز‌و ھەڕەشە‌و تۆقاندنەوە کۆتایی بەم خۆپیشاندانانە بھێنن. بەڕای ئێمە باشترین هەنگاو گوێگرتنە لەداواکاری خۆپیشاندەران‌و جێبەجێکردنی خواستەکانیانە، کە داوای رەوان‌و لەلایەن بەشی زۆری ئەم کۆمەڵگایەوە پشتگیری لێدەکرێت‌و لە هەموومانەوە هاوسۆزیی وەرگرتووە. ئەم خۆپیشاندانانە خۆپیشاندانی بەشە زیندووەکەی کۆمەڵگای کوردییە، کارەسات‌و تراژیدیایەکی گەورەیە کە زمانی هەمیشەیی قسەکردن لەگەڵ ئەو هێزەدا ببێتە زمانی تۆمەتبارکردن‌و توندوتیژی، پێویستە ئەو راستییە ببینرێت کە ئەمە نەوەیەکی نوێیە‌و سیاسەتێکی نوێی دەوێت‌و دەبێت وەک هێزێکی کۆمەڵایەتی نوێ‌و راستەقینە مامەڵەی لەگەڵدابکرێت، نەوەک وەک دەستی دەرەکی‌و گێرەشێوێن‌و تیرۆریست. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە لە دونیای کورددا نەوەکانی پاشەڕۆژ قسەی خۆیان هەبێت‌و تەنیا گوێگری دەنگەکانی ڕابوردوو نەبن‌و دەبێت هەمووش پێشوازی لە دەنگیان بکەین، چونکە ڕۆژانی ڕابوردوو سەلماندی کە نەوەیەکن دەتوانن زۆر مەدەنی‌و شارستانی‌و هێمنانە خەبات بۆ داهاتووی خۆیان بکەن‌و هیچ هێزێکیش ناتوانێت بیانوەستێنێت”.

لەوەڵامی نامەکەی ئەو هونەرمەندو رۆشنبیرانە مەلابەختیار سکرتێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەنامەیەک وەڵامی تاڵەبانیان پێڕادەگەیەنێت و رایدەگەیەنێت کە تاڵەبانی رایسپاردووە بە نوێنەرایتی ئەو گفتوگۆ لەگەڵ رۆشنبیران بکات، لەبەشێکی نامەکەیدا مەلا بەختیار دەڵێت”ئەمڕۆ، نامەی سەرئاواڵەتانم، کە خوێندەوە، هەستم بە دڵسۆزی‌و پەرۆشی ناوەرۆکی نامەکە، دوور لە هەڵچون‌و وروژاندنی سۆزی خۆپیشاندەران، کرد، بۆیە خۆم بردمە لای بەڕێز مام جەلال‌و لەباتی ئێوەش، کەوتمە گفتوگۆی دڵسۆزانە لەگەڵیا. بەڕێزی بە سنگێکی فراوانەوە، نامەکەی خوێندەوەو تێبینی پێویستی پیراگەیاندم و راشیسپاردم کە بە تێبینیەکانەوە، کورتەوەڵامێکی ئاواڵە بڵاوبکەمەوەو رێنوێنیشی کردم، بەناوی بەڕێزیانەوە، گفتوگۆتان لەگەڵدا بکەم”.

 بوخوێندنەوەی نامەی رۆشنبیران بۆ تاڵەبانی و وەڵامی مەلا بەختیار بۆ رۆشنبران کلیک لەم لینکە بکە

http://www.nuche.net/?p=683

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com