فاروق رەفیق و ئاسایشی سلێمانی کامیان راستن؟؟
دوێنێ ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی سلێمانی رایانگەیاند کە هەڕەشەی کوشتن لە لەفاروق رەفیق کراوەو ئەمڕۆش فاروق رەفیق رایگەیاند مەفرەزەکانی ئاسایش چونەتە سەر ماڵەکەی لەبەرانبەریشدا ئاسایشی سلێمانی سەرلەبەری هەواڵەکە ڕەتدەکەنەوە.
ئەمڕۆ فاروق رەفیق رایگەیاند کە” دوو مەفرەزەی ئاسایش چونەتە سەر ماڵەكەم لەشاری سلێمانی، بەڵام ئێمە لەوێ نەبووین”.ئەوەشی وتبوو کە پرسیاریان لە دراوسێکانی کردووە بەڵام ئەوان لەماڵ نەبوون، ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادیش لە سلێمانی دوێنێ رایانگەیاند کە هەڕەشی تیرۆر لەفاروق رەفیق کراوەو پیلانی رەشبگیری چالاکوانەکانی مەیدانی ئازادیش لە ئارادایە و لەبەرانبەر ئەو هەڕەشانەش کە ڕوبەڕوی کراوەتەوە ەفیق وەزارەتی دەرەوەی کەندای ئاگادار کردووتەوە.
لەبەرانبەر ئەو لێدوانەی فاروق رەفیق به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەڕونکردنەوەیەکدا ره‌تیده‌کاته‌وه که مه‌فره‌زه‌کانی ئاسایش چووبنه سه‌رماڵی فاروق ره‌فیق و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی دهرابێت.
ئاسایشی سلێمانی لە ڕونکردنەوەکەیدا ڕایگەیاندووە “ئێمه وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه رهتدهکهینهوهو به‌هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین که فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی فاروق ره‌فیق له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشه‌وه ده‌رنه‌چووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش مه‌فره‌زه‌کانی ئاسایش نه‌چوونه‌ته سه‌رماڵی ناوبراو”.