هۆکاری داخستنی سەنتەرەکانی مەساج لە هەولێر چی بوو ؟

0
هۆکاری داخستنی سەنتەرەکانی مەساج لە هەولێر چی بوو ؟
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت لەشاری هەولێر ژمارەیەك سەنتەری مەساجیان داخستوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاندوە: لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و كۆنتڕۆڵكردنی شوێنەكانی مەساج، لیژنەی باڵای كۆنتڕڵكردنی شوێنەكانی مەساج لەهەرێمی كوردستان، لەشاری هەولێر نۆ شوێنی مەساج دادەخەن.
تەندروستی هەرێم رونیشیكردوەتەوە:ئامانجی لیژنەكە كۆنتڕۆڵكردنی شوێنەكانی مەساجە لەهەرێمی كوردستان بۆ سنورداركردنی ئەو شوێنانە تەنها لە هۆتیلی چوارو پێنج ئەستێرە كە لەژێر چاودێری وردی تیمەكانی پاراستنی تەندروستیدا دەبن دوای جێبەجێكردنی رێنمایی و مەرجە تەندروستیەكان.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com