چاودێرێكی سیاسی: بەتەئكید لەدوای داعش سوننەكان دەتوانن روو له‌دژی كورد وەرگێڕن
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: ئه‌و چه‌كانه ناكه‌ونه ده‌ست هه‌موو كه‌سێك
نوچەنێت.تایبەت:
سوننەكان داوا لەوڵاتانی عەرەبی دەكەن پڕ چەكیان بكەن و پەرلەمانتارێكی پارتیش رایدەگەێنێت، تائیستا هێزه هاوپه‌یمانه‌كان ئه‌و چه‌كانه‌یان نه‌داوه‌ته سوننه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ده‌ست داعشه‌وه،چادوێرێكی سیاسیش ئەوە بەمەترسی بۆ سەركورد دەزانێت و دەڵێت،لەدوای داعش بەغدا و سوننەكان دەتوانن روو ئەو چەكدارە سوننانە وەرگێڕن دژ بەكورد.
لەئێستا سوننەكان روو لە ئەمریكا دەكەن و داوا لەوڵاتانی عەرەبی دەكەن پڕ چەكیان بكات بەڵام ئەمە بۆ كورد جێكەی مەترسیە چونكە بەتایبەتی ئەو ناوچانە چەكدار دەكرێت كە لە چوارچێوەی ماددەی 140 دان و كێشەیان لەسەرە.
عه‌شیره‌ته‌كانی پارێزگای ئه‌نبار داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن په‌له بكات له چه‌كداركردنیان دژی تیرۆرستانی داعش و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت له دواخستنی چه‌كداركردنیان ئه‌و كات شه‌ڕدژی داعش راده‌گرن. شه‌علان نه‌مراوی یه‌كێك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی ئه‌نبار ئاشكرای كرد له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك له سه‌رۆك هۆزه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منیی له بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ینولئه‌سه‌د‌و رومادی هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی پڕچه‌ككردنی هۆزه‌كان به‌دینه‌هاتووه.
لای خۆیه‌وه حه‌مید هایس یه‌كێكی دیكه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ئه‌نبار ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد: هه‌ر به ئامانجی پڕچه‌ككردنی هۆزه‌كانی ئه‌نبار وه‌فدێكی عه‌شیره‌ته‌كان سه‌ردانی ئێران ده‌كات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ناڕه‌زایی لای هه‌ندێك له هۆزه‌كان دروست كردووه‌و چونكه ئێران به نه‌یاری خۆیان ده‌زانن.
لەوبارەیەوە دکتۆر ئه‌رده‌ڵان نورەددین مە‌حمود، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان،لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت رایدەگەیەنێت”سه‌باره‌ت به‌پڕچه‌كردنی سوننه یاخود عه‌شائیره‌كانی سوننە له‌مێژه ئه‌و بڕیاره دراوه،بەڵام حكومه‌تی عێراقی موماته‌ڵه ده‌كات و نایه‌وێت چە‌ك بداته دەست رەوتەكانی سوننه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه دووباره جه‌نگ و توندوتیژی روبداته‌وه و رێژه‌ی تیرۆرسته‌كان زیادبكات، بۆیه تائێستا حكومه‌تی عێراقی په‌له‌ناكات له‌وه‌ی چه‌ك بداته ده‌ستی ئه‌وان“.
هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت ئەو پەڕلەمانتارەی پارتی دەڵێت”ئه‌و رەوتانەی كەدەتوانن شەڕی موسڵ بكەن و موسڵ بگه‌ڕێنه‌وه ته‌نها سوننه دەبێت،چونكه شیعه ئێستا گه‌یشتونه‌ته قه‌ناعه‌تێك كە نایه‌وێت نه‌وه‌ی خۆی له شه‌ڕی موسڵ به‌كوشت بدات كە دەزانێت ئەو شارە شارێكی سوننەیە و لە پاشەڕۆژدا نابێت شیعەی تێدا بمێنێتەوە،به‌هه‌مان شێوه‌ش كوردیش ئاماده‌نیه بەتەنیا پێشمه‌رگه‌كانی خۆی بباته ناوی شاری موسڵ و موسڵ بگرێتەوە“.
د. نورەددین راشیگەیاند”هەردەبێت سوننەكان ئەو شەڕە بكەن، شه‌ریش به‌چه‌كه و به‌شتی تر نابێت،ئه‌وان پێویستیان به‌چه‌كه،به‌ڵام تائیستا هێزه هاوپه‌یمانه‌كان ئه‌و چه‌كانه‌یان نه‌داوه‌ته سوننه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئەو چەكانە نه‌كه‌ونه ده‌ست داعشه‌وه یاخود نه‌كەونه ده‌ست كه‌سانێكه‌وه كه‌ببه‌نه داعش، ترسەكە تەنها لەو بوارەیەكه‌زه‌مانه‌ت وەرگیرا ئه‌وكاته كێشەو نیە كە سونەش پڕ چه‌ك بكرێت“.
ئەو پەرلەمانتارە زانیاری زایاتری بۆ نوچەنێت دركاند و وتی”مه‌به‌ست له‌پێدانی ئه‌و چه‌كانه ته‌نها یه‌ك هۆكاره ئه‌ویش گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌یه كه له‌ده‌ستی داعش دان وه‌كو موسڵ و تكریت، ده‌نا بۆیان نییه له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌و چه‌كانه به‌كار بهێنن،هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌كه نادرێته ده‌ست هه‌موو كه‌سێك به‌ڵكو ده‌درێته ده‌ست ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه بگرنه‌وه“.
لەلایەكی تریشەوە سەبارەت بەهەمان بابەت مەسعود عەبدولخالق،چاودێری سیاسی،لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت رایدەگەیەنێت”ئەو هەنگاوە دوو رووی هەیە لەلایەك سوننە ئەو هەشت ساڵە زۆر مەزڵوم بوون،تۆڵەی ئەو هەشتا ساڵەیان لێكراوە كە ئەوكاتە زاڵم بوون،لەرابردووش مالیكی زۆر غەدری لێ‌كردن و بێبەشی كردن،لەو روەوە حەقی خۆیتیان ئەوان كیانێك یان هەرێمێكیان هەبێت وەچەكداریشیان هەبێت“.
ئەو چاودێرە راشیگەیاند”لەلایكی ترەوە مێژووی سوننە كە زۆر جار بەو میلیشیایەتەی بوەتە دەردێكی زۆر گەورە بۆ كورد،ئەوكاتەی بەریتانیا هات ئەوانە لە چوارچێوەی میلیشایەك بەناوی (شەبانە)بونە جاشی بەریتانیا دژی شۆڕشی كورد،لەساڵی 1963 جارێكی تر حەرەس قەومیان پێكهێنا دیسان ئەنفالی كوردیان كرد و خەڵكێكی زۆریان لەكەركوك و ئەو ناوچانەی مادەی 140 قەتڵ و عام كرد،لەسەردەمی ئەنفال و كیمیاباران جارێكی تر جەیشی شەعبیان لەوانە پێكهێنا دیسان ئەوە بوو ئەنفالی كورد كراوە جاری دووەم“.
مەسعود عەبدولخالق جەخت لەسەسەر ئەوەشدەكاتەوە”ئێستاش چە‌ك هەڵگرتنی سوننەكان دوبارە ئەو كیشەیە دروست دەكاتەوە چونكە سوننەكان تائێستا كە زۆر مەزڵومن سەرەرای مەزڵومیەتی خۆیان باوەڕیان نەبەفیدڕاڵی و نەبەوشەی كوردستانیش هەیە جای ماددەی 140،بەتەئكید لەكوتایدا و لەدوای داعش بەغدا و سوننەكان دەتوانن رووی ئەو چەكدارە سوننانە وەرگێڕن دژ بەكورد“.