د.محه‌مه‌د بازیانی: یه‌كگرتوو ئاماده‌ نه‌بووه‌ دان به‌ به‌ره‌یه‌ك بنێ‌ له‌به‌رژوه‌ندی كورد و ئیسلامییه‌كان دابێت

0

10867112_836674243062697_509713473_nلیستی خزمه‌ت به‌ سلبی بۆ یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ شكایه‌وه‌

بابه‌تی یه‌كگرتنی لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان دواكه‌وتووه‌ و دواخراوه‌

 ئیسلامییەكان جورئەتی سیاسی و تەرحیان نییە

لایه‌نە ئیسلامییەكان خەلەلێكی گەورەیان هەیە كەبەرنامەی ستراتیژیان نییە

 دڵشاد هەرتەلی.نوچەنێت:

دكتۆر محەممەد سەید نوری بازیانی رێكخەری گشتی بزاڤی چاكسازی و گەشە لە دیمانەیەكی تایبەت بە(نوچەنێت) تیشكدەخاتە سەر گەشەنەكردنی ئیسلامییەكان و نەبوونی پڕۆژەیان و فەرامۆشكردنیان لەسلێمانی لەلایەن بزووتنەوەی گۆران و یەكێتیەوەو هەروەها باس لە پڕۆژەكەی ئەمینداری پێشووی یەكگرتوی ئیسلامیش دەكات.

نوچەنێت : خوێندنەوەت چیە لەسەر ئەزمونی كۆمەڵ و یەكگرتوو لە پارێزگای سلێمانی لە دروستكردنی لیستی خزمەت و پاشان فەرامۆشكردنیان لەلایەن یەكێتی و گۆڕانەوە؟

د.محەممەد بازیانی: لەراستی دا دروستكردنی لیستەكە بەدید و بۆچونی من شتێكی باش بوو، بەڵام زۆر دواكەوت و بوو. ئەبوایە زووتر ئەو كارە بكرایە و لەسەردەمی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا هەوڵی ئەوەیان بدایە بەلیستێك داببەزن. دەتوانم بڵێم تاڕادەیەك ئیجابیاتی بوو، دڵی هەندێك لەلایەنگرانی هەردوولای دڵخۆش كرد،بەڵام وەكو ئەوەی كاریگەربێت و كاریگەری هەبێت لەسەر واقیعی سیاسی و ئیداری شاری سلێمانی نەخێر هیچ كاریگەرێكی نەبوو،بەپێچەوانەوە دەتوانم بڵێم بەسلبی شكایەوە بەسەر هەردوو حیزبەكە.

 نوچەنێت : ئایا ئەو پرۆژانەی پێشكەش دەكرین لەبارەی یەكخستن و یەكگرتنی لایەنە ئیسلامییەكانەوە تاچەند ئەنجامیان هەبوەو دەبێت بۆ پیشخستنی ئەو حیزبانە؟

د.محەممەد بازیانی:دوای دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی و پاش نسكۆكەی بزووتنەوەی ئیسلامی،ئێمەوە وەكو بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو سەردەمە لەهەوڵ و تەقەلای ئەوە بووین كە بەرەیەكی ئیسلامی دروست ببێت بەتایبەتی بەشداری بكەین هەڵبژاردنەكان بەیەك لیست،بەڵام ئەو ساتەوەختانە یەكگرتووی ئیسلامی هیچ كاتێك ئامادەی ئەوەی نەبوو كەدان بنێت بەوەی كە بەرەیەك لەبەرژەوەندی میللەتی كورد و ئیسلامیەكان دایە. بەدیدو بۆچونی من دوای 22 ساڵ باس لە دروستكردنی بەرەیەكی ئیسلامی دەكرێت ئەوە زۆر پێچەوانەیە لەگەڵ ئەم دید و بۆچونانەی كە لە 1994 -1995 هاتە كایەوە. بوونی لیستێكی ئیسلامی یان تەیاری ئیسلامی بۆ ئەوەی بەك لیست بچنە مەیدانەوە شتێكی باشە،بەڵام ئەو بابەتە زۆر دواكەوتوە و دواخراوە،گەر بشبێت ئەو كاریگەری نابیَت،بۆ نموونە ئیستا لیستی خزمەت ئێستا وەكو پاشكۆێكیش سەیر ناكرێت لەمەیدانی ئیداری و سیاسی هەتا لەسلێمانی و ناوچەكەشدا،تەنانەت لە هەولێر و دهۆكیشدا،بۆیە ئەو كاریگەریە ئیجابیە گەورەیەی نابێت لەناو ساحەكەدا بەحكومی ئەوەی ئیسلامییەكان جورئەتی سیاسی و تەرحیان نییە و ناتوانن خۆیان یەكلایی بكەنەوە پاڵپشتی كامە لایەن بن،لەكاتێكدا جەماوەی كوردستان ئاگادارە ئەوان كاتی خۆی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بوون.

نابێت واقیع پێشكەشكردنی پڕۆژەكان فەڕزبكاتت بەسەریان دا،بەڵكو دەبێت خۆیان لە قەناعەتەوە ئەو كارەبكەن. تا ئەم ساتە وەختە ئەم قەناعەتە دروست نەبووە نەلەلایەن سەركردایەتیەكانیانەوە و نەلە خوار سەركردایەتیانەوە،دەبێت ئەو قەناعەتە لەلای هەمووان دروست ببێت،بێجگە لەوە نابێت پڕۆژەكە لەسەر سێ لایەن قۆرغ بكەن،ئەگەر میسداقیەتی ئەوشتە هەبێت دەبێت بۆ تەیاری ئیسلامی هەموو بێت بەیەكەوە،پڕۆژەكە لەنێوان سێ حزبی ئیسلامی بێت هەمووی ناگرێتەوە،دەبێت پڕۆژەیەك بێت بۆ تەیاری ئیسلامی و بەچاوێكی ئەم حیزبایەتیە تەقلیدیە نەچنە ناوپڕۆسەكانەوە،لایەنە ئیسلامییەكان تائەو ساتەوەخەتە شێوازی كاركردنیان شێوازێكی تەقلیدی و كلاسیكیە،دەبێت خۆیان مامەڵە لەگەڵ ئەو واقیعەی ئێستا هەیە بكەن،بۆیە بەدیدو بۆچۆنی من بێت بەو شێوازەی ئیستا بێت هیچ كاریگەرێكی نابێت.

نوچەنێت :خوێندنەوەت چیە لەسەر پڕۆژەكەی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد ئەمینداری پێشووی یەكگرتووی ئیسلامی كە بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی ئیسلامییەكەی كوردستان گەڵاڵەی‌ كردوه‌ و وێنەی بۆ(كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی)ناردووه؟

د.محەممەد بازیانی:لایه‌نە ئیسلامییەكان خەلەلێكی گەورەیان هەیە كە موراجەعەی خۆیان ناكەن،سود وەرناگرن لە ئەزموونە تاڵەكان،بەرنامەی ستراتیژیان نییە بۆ داهاتوو كەئەمە خەلەلێكی زۆر گەورەیە. وا تەسەور دەكەن بەلایەنێكی ئیسلامی دەتوانرێت قیادەی هەموو دیدو بۆچونە ئیسلامیەكانی كوردستان پیادەبكەن،یەكتری پەراوێزدەخەن و یەكتر دوور دەخنەوە،لەكاتێكدا مامەڵەیان لەگەڵ قەومی و عەلمانییەكان بەشێوازێكە دوورە لەهەموو هەڵوێستێك.

خۆی مامۆستا سەلاحەدین ئەو پڕۆژەیەی كە ئێستا پێشكەشی كردوە،رەهه‌ندی پڕۆژەكە دیار نییە،خۆی شتێكی باشە بۆ ئەوەی زەرەر لە نیوە بگەڕێتەوە،بەڵام ئەو پڕۆژە نابێت تەنها لە نێوان سێ لایەنەوە بێت،بەڵكو دەبێت لە بەینی تەیاری ئیسلامی بێت،تەنها كارێكی حیزبی نەبێت قۆرغ بێت لەسەر دوو حیزب یان سێ یان چوار حیزب،دەبێت پڕۆژەكە گشتگیر تربێت لەوە و ختیابەكەی بۆ تەیاری ئیسلامی بێت،تەیاری ئیسلامی بریتی نیە لە دوو یان سێ یان چوار حیزب،بەڵكو تەیاری ئیسلامی تەیارێكی زۆر فراوانترە لەو حیزبانە.

نوچەنێت : مامۆستا سەلاحەددین كاتێكت لە ترۆپكی دەسەڵات بوو لەناو حیزبەكەی بۆچی باسی لەیەكگرتن و پڕۆژەی ئیسلامی نەدەكرد،بەڵام كاتێك لەهەڕمی دەسەڵات نەماوە باسی ئەو پڕۆژەیە دەكات؟

د.محەممەد بازیانی:ئەو پرسیارە لەخۆی بكرێت باشترە،بەخوێندنەوەی من رەنگە سودی لە ئەزمون و تەجروبانە وەرگرتبیت،بەڵام بەدید و بۆچونی من هێشتا سودێكی گەورەی وەرنەگرتوە،چونكە ختیابەكەی تائەو ساتەوەختە ختیابێكی حیزبیە،كە پێویستە خیتابی بۆ تەیاری ئیسلامی بێت كە ئەوە خەلەلێكە لەپڕۆژەكەی. تەیاری ئیسلامی لە كوردستان فراوانترە لە حیزبی ئیسلامی،لە هەمان كاتدا بەڵگە و دەلیلە لەسەر ئەوەی وەكو قەزییەێكی ستراتیژی نەمامۆستا سەلاحەدین و نەلایەنە ئیسلامیەكان بوعدی ستراتیژیان نییە. تێڕوانینی داهاتویان نیە بۆ كاری ئیسلامی.

ئێستا دۆخەكە فەڕزی كردوە بەسەریاندا چونكە ئیسلامییەكان لە پاشەكشەدان بەتەبیعەت دەبێت تەرحی تریان هەبێت. ئەو تەرحەش یەكێكە لە چارەسەرەكان بەڵام بەبۆچوونی من چارەسەرێكی زۆر شامل و كامل نیە،بەڵكو جوزئێكە جارێكی تر بۆ راستكردنەوەی واقیعە حیزبایەتیەكە زیاتر لەوەی واقیعی جەماوەری موسوڵمان بێت لەكوردستان وەكو دەوترێت لە 95% هاوڵاتیانی كوردستان موسڵمانن كەواتە بۆچی ئیسلامیەكان تەنها 15 كورسی دەهێنن؟ئەمە بابەتێكە قابیلی هەڵوەستە لەسەر كردنە،لە هەمان كاتیش یەكگرتووی ئیسلامی شكستی زۆری هێناوە لە شارەكانی سلێمانی و تەنانەت لە هەولێر بەپلەی یەكەم لە هەڵبژاردنەكان،مامۆستا سەلاحەدینیش وەكو كەسایەتێكی كارا لە دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی خۆی بەخاوەنی قەزیەكە دەزانێت،ئەوەش هەستكردنە بەمەسئولیەت،ئیحتیمالە مامۆستا سەلاحەدین خۆشی موراجەعه‌ ی خۆی كردبێت بۆ ئەوەی ئەو هەڵاننەی بووە لە سەردەمەكانی نەوەدەكان راستیان بكاتەوە جارێكی تر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com