هه‌ڵوێستى پارتى له‌ باره‌ى پێشنیاره‌كه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى چییه‌؟

0

نوچەنێت.تایبەت:

ئه‌یاد عه‌لاوى پێشنیار بۆ كوتله‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات بچنه‌ ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌تى كه‌ عه‌لاوى و سه‌در پێكیان هێناوه‌، په‌رله‌مانتارێكى پارتیش هه‌ڵوێستى پارتى له‌باره‌ى پێشنیاره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ” ئەگەر هاتوو هیچ بەرژەوەندی كوردی تێدانەبوو ئەوكاتە كورد مەجبور نیە بچێتە ناو تەحالوفێك”.

ئەیاد عەلاوی داوای لەفراكسیۆنە كوردییەكانی عێراق كردووە، بەشداری ئەو هاوپەیمانییە بكەن، كە ب لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێكهاتووه‌.ئەو هاوپەیمانیتیە لەنێوان سەدر و عەلاوییە. لەوبارەیەوە عەرەفات كرەم،په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی” هاوپه‌یمانى دروست كردن له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌گه‌رهاتوو مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ بێت كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ دروست بكه‌ن تاوه‌كو هیچ یاسایه‌ك ده‌رنه‌چێت كه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق بێت یان بۆ ئه‌وه‌بێت كه‌لایه‌نێك به‌سه‌ر لایه‌نێكی تر زاڵ بێت ئه‌وه‌ شتێكی باشه‌ ئێمه‌ ئاگادارین كوتله‌ی سه‌در هه‌موو هێزی سه‌ربازی خۆی ته‌جمید كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت هیچ هێزێكی میلیشیام نییه‌ و هه‌مووی له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌ته‌ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش سوننه‌كان هاتنه‌وه‌ ناو په‌رله‌مان كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستپێشخه‌ی موقته‌دا سه‌در بوو.”
ناوبراو وتیشی”عاده‌ته‌ن هاوپه‌یمانی له‌ عێراق دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سێك ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیر پێش ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ته‌شكیل بكرێتن یان بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكهێنرا بتوانن متمانه‌ی لێبسێنه‌وه‌ ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌و هاوپه‌یمانیتیه‌ بۆ ئه‌وه‌ دروستكرا كه‌ عێراقێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی و فیدڕاڵی دابمه‌زرێنن منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه‌ ئێمه‌ی كوردیش پێویسته‌ پشگیریان بكه‌ین چونكه‌ عێراق له‌ دوای روخانی رژێمی سه‌دام ئێستا بته‌وێت یان نه‌ته‌وێت عێراق بوه‌ته‌ ده‌وڵه‌تێكی ئایدۆلۆژی ئایینی كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی و مه‌ده‌نییه‌ت”.
سه‌باره‌ت به‌ به‌شدارى كوردیش ئەم پەرلەمانتارە وتى”ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ دروستكرا بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نێك ته‌همیش بكه‌ن یان بۆ چه‌ند مه‌رامێك بێت كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق نه‌بێت ئه‌وكاته‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌و ته‌حالوفه‌ نییه‌،به‌ڵام كورد ئێستا بریاری داوه‌ پشگیری له‌ عه‌بادی بكات،بەڵام هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعی بۆ مه‌سائیلی خۆیان یه‌ك ده‌نگن و ده‌یانه‌وێت هه‌تا هه‌تا سه‌رۆك وه‌زیران له‌ خۆیان بێت چونكه‌ له‌ عێراق سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌.” عه‌ره‌فات كه‌ره‌م رونیشكرده‌وه‌”هه‌رچه‌نده‌ ئه‌یاد عه‌لاویش ده‌یه‌وێت عێراقێكی مه‌ده‌نی هه‌بێت،ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بیه‌وێت لێك ترازان بحاته‌ ناو ته‌حالوفی شیعی بۆ ئه‌وه‌ی پارچه‌ پارچه‌بیت و لاواز بێت عه‌لاوی ناتوانێت ئه‌و كاره‌ بكات چونكه‌ ته‌حالوفی شیعی خوته‌یه‌كی ستراتیژیان هه‌یه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و مه‌سه‌لانه‌ ته‌حالوفی خۆیان تێك ناده‌ن چونكە ئەگەر ئەو تەحالوفە تێكچوو ئەو كاتە سەرۆك وەزیرانیش لەدەست دەدەن ئەمەش خەتێكی سورە بۆ تاحالوفى وەتەنی شیعی.”
ئەو هاوپەیمانیتیە ئامانجی نەجاتدانی عیراقە،سەبارەت بەوەی ئایا كورد باوەری بەوە ماوە لە هاوپەیمانیتێكی وەها بەشدار بێ؟ پەرلەمانتارەكەی پارتی وتی”ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان عێراقێكی مه‌ده‌نی و ته‌عه‌دودی بێت كوردیش با له‌گه‌ڵ دابێت به‌س به‌مه‌رجێك مافی كورد په‌راوێز نه‌خرێت وه‌كو ماده‌ی 140 و پابه‌ندبوون به‌ده‌ستورو بودجەی هەرێمی كوردستان و پیشمەرگە ئەگەر هاتوو ئەوان ئیستیعدادیان هەبوو ئەوەی كورد دەیەوێت بیكەن ئێمەش دەچینە ناو ئەو تەحالوفە.بەڵام ئەگەر هاتوو هیچ بەرژەوەندی كوردی تێدانەبوو ئەوكاتە كورد مەجبور نیە بچێتە ناو تەحالوفێك”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com