هانا عەلی لە رادیۆ نوچە: پرۆژەکەی بزوتنەوەی گۆڕان، ژنان دەکاتە بەرپرسی قاپ و مەنجەڵ و بەتانی

0

hanaaهانا عەلی خانمە چالاکوان و داکۆکیکار لەمافەکانی ژن، بۆ رادیۆ نوچە: پرۆژەکەی بزوتنەوەی گۆڕان، ژنان دەکاتە بەرپرسی قاپ و مەنجەڵ و بەتانی

بزوتنەوەی ژنان شکستی هێناوە

بەشێک لە ژنانی چالاک رەخنە قبوڵ ناکەن

ئەوەی پارتی و یەکێتی دەیکەن لە خانەنشینی خەڵک کارێکی نا ئەخلاقییە، پرۆژەکەی بزوتنەوەی گۆڕانیش هەوڵێکە بۆ کۆیلەکردنی زیاتری ژن

هەژاریی خەڵکی کوردستان بۆتە مەیدانی بازرگانی بۆ سیاسیەکان و بۆ میدیای کوردی

..

لەئەمرۆدا باسکردن لە ئازادی و مافەکانی تاک، بەشی زۆری گفتوگۆی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی داگیرکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دۆخی ژنانی کورد لە جێیەکی شایەندا نییە، و ژنکوژی و بێمافکردنی ژن درێژەی هەیە.

ژنانی چالاک دەڵێن، دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە حکومڕانی، حکومەتی کوردستان نەیتوانیو هەنگاوی پێویست بە ئاراستەی مافەکانی ژندا هەڵبگرێت.

بۆیە جێی خۆیەتی لەخۆشیان بپرسین.

لەوماوەدرێژەدا ژنانی چالاک و خەباتکاران بۆ یەکسانی چییان کردووە ؟ تاچەند گەشتونەتە ئامانج و سەرکەوتووبوون لە خەباتی خۆیان؟ 

بۆچی ژنانی چالاک لەهەموو شت ناڕازین؟ کاتێک خراپی ئابوری تاک بە کێشەیەکی گەورەی بەردەم ژنان دەزانن و بەهۆکارێک لەهۆکارەکانی چەوساندنەوەی دەبینن، بۆچی رەخنە لەو پرۆژەی بزوتنەوەی گۆڕانیش دەگرن، کە دەیەوێ هاوکاری و موچەیەکی شایستە وەک خۆیان دەڵێن، بۆ ژنان دابینبکرێت بەناوی هاوکاریی کابانی ماڵ؟

ژنانی چالاک کێشەیان لەگەڵ چەمکی”کابانی ماڵ” بۆ ئەو پرۆژەیە هەیە یان لەناوەڕۆکی پرۆژەکە ناڕازین؟

هانا عەلی خانمە چالاکوان و داکۆکیکار لە مافەکانی ژن، لە پرۆگرامی گفتوگۆی رادیۆ نوچە. وەڵامی ئەو پرسانە و چەند پرسێکی تریش دەداتەوە.

بۆ بیستنی پرۆگرانی گفتوگۆ لەرادیۆ نوچە کلیک لەو فایلە دەنگییەی خوارەوە بکە.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com