سەرنوسەری چاو‌دێر نیوز: هیوام بە کۆنگرەی یەکێتی نییە، چونکە كوتله چڕ‌و چاوه نه‌خوازراوه‌كان، كه‌سه بێتواناكان ده‌خاته‌وه سه‌ر كورسی
نوچەنێت
سەرنوسەری ماڵپەڕی چاودێرنیوز، لەوتارێکدا رەخنە لەیەکێتی دەگرێت و پێشنیار دەکات، حزبەکەی چاوەڕێی کۆنگرە نەکات، پەلە بکات لە دارشتنەوەی سیاسەتی یەکێتی، چونکە وەک ئەو دەڵێت”وا ته‌شكیله‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت داده‌نرێ، خۆ ناوه‌ستن هه‌تا ئێمه كۆنگره بكه‌ین “.
سەردەشت حەمە ساڵح، رۆژنامەنوس و سەرنوسەری ماڵپەڕی چاو‌دێر نیوز، لەوتارێکدا کە لەبارەی بارودودۆخی یەکێتیەوە نوسیویەتی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، “دۆخی یه‌كێتی پێویستی به بیركردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر هه‌یه، نه‌وه‌ك هه‌ڵچون‌و بڕیاری پێشوه‌خته‌و زیانگه‌یه‌نه‌ر” ئەو بە بەپێچەوانەی هەموو ئەوانەی کە کەمکردنی دەنگەکانی یەکێتی بەشکست دەبینن، لەبابەتەکەیدا دەڵێت”ئه‌مه “شكست” نییه، یه‌كێتی باوه‌ڕی به دیموكراسی هه‌یه، له دیموكراسیشدا شتێك نییه به‌ناوی هه‌میشه بردنه‌وه. به‌ڵكو ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌و به‌رزو نزمكردنی رێژه‌ی ده‌نگه. ده‌بوو ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان له یه‌كێتی زیاتر هێناوه، به‌تایبه‌ت ئۆپۆزسیۆن ئه‌مه‌یان ره‌چاو بكردبا”.
سەرنوسەری چاودیر نیوز، ئەوەش ئاشکرا دەکات، بۆ چارەسەری گرفتەکانی یەکێتی، بڕوای بە کۆنگرە نییە چونكه “كۆنگره كوتله به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هێنده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كوتله‌بازی له پێشه، نیوهێنده چاكسازی یه‌كێتی له‌پێش نییه”. زیاتریش لەبارەی کۆنگرەوە دەڵێت”چڕ‌و چاوه نه‌خوازراوه‌كان، كه‌سه بێتواناكان كوتله ده‌یانخاته‌وه سه‌ر كورسی، یه‌كێتی سه‌ركرده‌و كادری گه‌لێك باشی هه‌یه، به‌ڵام باڵباڵێن ناهێڵێ وه‌ك پێویست ده‌نگ بهێنن. تۆ له كۆنگره‌ی پێشوو بڕوانه باش بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه كوتله چ رۆڵێكی كوشنده‌ی هه‌بووه له دامه‌زراندنی هه‌یكه‌لی حزبدا، كه‌سی زۆر باش‌و به توانا‌مان هه‌یه نه‌گه‌یه‌نراوه‌ته مه‌كته‌بی سیاسی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه قسه‌كه‌م وه‌ر بگرن!. بۆیه دڵنیام كوتله بۆته سه‌ره‌تانی ئه‌م حزبه‌و لێی نابێته‌وه، ته‌نانه‌ت په‌یمانی ئاكاریش ده‌رمانێكی كاتی بوو بۆی‌و وه‌ك خۆیان ده‌ستیان دایه‌وه باڵباڵێن”.
سەردەشت حەمە ساڵح، هەر لەو وتارەیدا داوا دەکات، یەکێتی چاوەڕوانی کۆنگرە نەکات و پەلە بکات لە دارشتنەوەی سیاسەتی حزبەکەی، چونکە ئێستا ” ته‌شكیله‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت داده‌نرێ، خۆ ناوه‌ستن هه‌تا ئێمه كۆنگره بكه‌ین. پلانی ژیرانه بۆ به‌شداری حكومه‌ت دابنێن، یه‌كێتی پێویسته له حكومه‌تدا به‌شداری بكات، حزب هه‌بوه‌و هه‌یه یه‌ك كورسی هێناوه‌و له حكومه‌تیشدا به‌شداری كردوه‌و ده‌شیكات، ئێستا بۆ ده‌بێت یه‌كێتی خۆی ساز نه‌دا”.
بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەکەی سەرنوسەری چاو‌دێر نیوز کلیک بکە…