سیروان عەبدول نوسەرو روناکبیر، لە پرۆگرامی گفتوگۆی رادیۆ نوچە، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە
دەکرێت بزوتنەوەی گۆڕان وەکو بزوتنەوەیەکی ئیسلامی بناسین؟
کێن ئەوانەی بزوتنەوەی گۆڕانیان بەو ئاراستەیە برد ؟
تەبەنی کردنی خیتابێکی ئیسلامی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، تاکتیکە یان ستراتیژ ؟ هەوڵی زیادکردنی نفوزە یان بروای سەرکردەو بڕیاردەرانی ئەو بزوتنەوەیە، بە ئاینی ئیسلام؟
تاچەند نیگەرانی خەباتکاران بۆ کۆمەڵگەیەکی یەکسان لە خیتابی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، لەجێی خۆیەتی ؟
ئایا بزوتنەوەی گۆڕان چۆن پشتیوانی لە هەموارکردنی یاساکانی باری کەسێتی”نەهێشتی فرەژنی، میرات، بەشاهید قبوڵنەکردنی ژنان”دەکات؟ لەکاتێکدا نایەوێ لەیاسادانان لە سەوابتە دینیەکان تێپەڕێنێ.
ئایا بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری حکومەت دەکات ؟ ئەگەر بەشداری بکات کارەکانی حکومەت چۆن دەبێت ؟ ئەگەر بەشداری نەکات پەیوەندی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات بەرەوکوێ دەچێت؟
***
سیروان عەبدول نوسەرو روناکبیر بۆ رادیۆ نوچە: ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان حزبێکی ئیسلامی سیاسییە
ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان دەیکات، ئیغرابوونە بەو شەرعیەتەی ئیسلامی سیاسی لە بەهاری عەرەبی وەریگرت
بزوتنەوەی گۆڕان هەڵخەڵەتاوە بە ئەرگۆمێنتی سەتحی هەندی رۆسنبیر و ئەکادیمی
لەکۆمەڵگەی کوردیدا ئەتوانی ١٦ ساڵ لەناو دەسەڵاتدا بیت، بەڵام بێیتە دەرەوە لەماوەی هەفتەیەکدا لە زهنی هەموو خەڵک ببیتە شۆرشگێڕ
ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان بچێتە حکومەت، شەرعیەتێکی زۆر لەدەست دەدەن، بۆیە پێموانیە بچن
ئەگەر خیلافە سیاسیەکان ببرێتە ناو حکومەتەوە، بۆی هەیە حکومەت ئەوەنەی تر ناچالاک ببێت و کێشەی زۆر بۆ کۆمەڵگە دروست بکات، بۆیە پێموایە زیاتر ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، کە پارتی و یەکێتی دیسانەوە هەر ئەو حکومەتە تەشکیل بکەنەوە کە چەند ساڵە هەمانە
گرنگە کاک نەوشیروان ئاگادار بێت کەراستگۆیی لەدەست دەدات، کاتێک کە بە ئاشکرا دیارە بڕوای بە ئەرگۆمێنت و قسەکەی خۆی نییە، دێت بە بیسمیلا دەستپێدەکات و نوێژ دەکات و وێنەکەی بڵاو دەکاتەوە، لە تەلەفزیۆنەوە پەنجە بەرز دەکاتەوە و داکۆکی لە سەوابتەکانی ئیسلام دەکات.
کاک نەوشیروان موستەفا، ئەوەندە قوردەرتی نەبووە کە خۆی نەکات بە موهەرجێک، لەبەردەم کامێرای تەلەفۆزیۆندا بڵێ، رایدەگەیەنم کە ئیتر ئیشی ئێمە لە پەرلەمان، ئەوە ئەبێ داکۆکی لە سەوابتەکانی ئیسلام دەکەین، لای من زۆر ناشیرن ئەهاتە بەرچاو، زۆر زیاتر لەوە دەچوو بەسەر مەسرەحی سێرکەوە بێت و لە موهەرجێک بچیت تا سیاسەتمەدارێک.
بۆ بیستنی پرۆگرامی گفتوگۆ لە رادیۆ نوچە. بەمیوانداری نوسەرو روناکبیر سیروان عەبدول، کلیک لەو فایلە دەنگییەی خوارەوە بکە…