مەسرور بارزانی دەبێت بەسەرۆكی حكومەت

0

masrourمەسرور بارزانی دەبێت بە سەرۆكی حكومەت
ANF – پەروەر یاش ــ بەرلین
لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی باشوری كوردستان كە بڕیارە لە مانگی ئەیلول دا ئەنجامبدرێت، لە جیاتی نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی دەكرێت بە سەرۆكی حكومەت. ڕۆژنامەنووسێكی خەڵكی باشوری كوردستان لەو بارەیەوە زانیاری تایبەتی دا بۆ (فوڕات نیوز). وتی: لەلایەك نەخۆشی سەختی سەرۆك كۆماری ئێراق جەلال تاڵەبانی و لەلایەك درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی و ناكۆكییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی ئێراق و حكومەتی هەرێمی باشوری كوردستان، لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی باشوری كوردستان لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو قەیرانانەدایە، پارتەكانی پەرلەمان گۆڕانكارییەكانی دوای هەڵبژاردنی ئەیلولی داهاتوویان خستۆتە ڕۆژەڤی خۆیانەوە .

پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی رابردوودا بەشێوەیەكی جیاواز یاسای درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی پەسەند كرد، بۆ سێهەمین جار دەستنیشانكردنەوەی بارزانی بە سەرۆكی هەرێم، بەتایبەتیش هەندێك لایەنی ئۆپۆزسیۆن و ژمارەیەكی زۆر لە پارتەكانی دەرەوەی پەرلەمانی ڕووبەڕووی خۆی كردبووەوە و ناڕەزاییەكی زۆر هاتبووە ئاراوە . بەڵام بە دەنگی PDK و YNKی ناو پەرلەمان ئەو یاسایە پەسەند كرا.

نورەدین سەعید وەیسی,وتیشی: بە پشت بەستن بە زانیاریەكی باوەرپێكراو لە سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە. لەسەر گۆڕینی شوێنی نێچیرڤان بارزانی و دەستنیشانكردنی مەسرور بارزانی بە سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕێكەوتوون. خودی بنەماڵەی بارزانی رێكەوتون. لەئێستادا كە قەیرانی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ دوو ساڵی داهاتوو دواخرا، زانرا كە بەڕێوەبەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر گۆڕینی شوێنی نێچیرڤان بارزانی و دەستنیشانكردنی مەسرور بارزانی بە سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕێكەوتوون. ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەپێی ڕێكەوتنی نێوان هەردوو لایەنی دەسەڵات YNK و PDK هەر دوو ساڵ جارێك لایەنێكیان سەرۆكی حكومەت دەستنیشان دەكات.
ڕۆژنامەنووس ( نورەدین سەعید وەیسی ) ئەو گۆڕانكاری و روداوانەی بۆ ANF هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند: كە بەڕێوەبەرایەتی PDK ئەم جارەیان مەسرور بارزانی بە سەرۆكی حكومەت دەستنیشان دەكات. مەسرور بارزانی كە كوڕی مەسعود بارزانییە و سەرۆكی ئاژانسی پاراستنە كە پێكهاتەی هەواڵگری تایبەت بە پارتی دیموكراتی كوردستانە و هاوكات یەكێكە لە ناوە بەكاریگەرەكانی ناو PDK .
سەركردایەتی PDK ڕایگەیاند كە PDK لەسەر دەستنیشانكردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕێكەوتوون و جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە دوای هەڵبژاردنی ئەیلولیش تابلۆی ئێستای پەرلەمان گۆڕانی بەسەردا نایەت. وتیشی: وەكو دەگوترێت بزوتنەوەی گۆڕان و پارتە ئیسلامییەكانی تر گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە دەنگەكانیاندا نایەتە ئاراوە. سەبارەت بە دەنگەكانی PDK شیمانەی لە (40%) و دەنگی YNKش (25% ــ 30% ) مەزەندە كرد.
هاوكات ئەوەشی خستەڕوو كە نێچیرڤان بارزانی دوای دووركەوتنەوەی لە كورسییەكەی لەناو حكومەت، لەناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا درێژە بە قورسایی خۆی دەدات و وتیشی: نێچیرڤان بارزانی بەردەوام دەبێت لە ئەركی جێگری سەرۆكی گشتی PDK و قورسایی زیاتر دەخاتە سەر كاروبارە ناوخۆییەكانی پارتی .

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com