بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی کەسوکاری بێسەروشوێنکراوەکان دەداتەوە”لەرێگەی حكومەتەوە سۆراخی كوڕەكانتان بكەن”

0

goranبزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی کەسوکاری بێسەروشوێنکراوەکان دەداتەوە”لەرێگەی حكومەتەوە سۆراخی كوڕەكانتان بكەن”

نوچەنێت

دوای ئەوەی کەسوکاری چەند بێسەروشوێنکراوێک بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی ئاسایشی ئەودەمی سلێمانی ئێستا سەرکردەن لەبزوتنەوەی گۆڕان، هۆشداریاندایە ئەو بزوتنەوەیە، کە ئەگەر چارەنوسی کەسوکاریان دیاری نەکات، رەشماڵی مانگرتن لەبەردەم گردەکە هەڵدەدەن. بزوتنەوەی گۆڕان رونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، کە تێیداهاتووە، ئەو سەردەمە بزوتنەوەی گۆڕان دروست نەبووە و هەرچی روویدابێت، پەیوەندی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نییە، داوا لەکەسوکاری بێسەروشوێنکراوەکانیش دەکەن، لەرێگای لایەنە پەیوەندارەکانەوە داوای چارەنوسی کوڕەکانیان بکەن، بزوتنەوەی گۆڕان لەو رونکردنەوەیەدا، هۆشداریش دەداتە دەسەڵاتی هەرێم، کە بەرپرسیار دەبن لەهەر رووداوێکی نەخوازراو.

دەقی رونكردنەوەكە

لە نامەیەكی كراوەدا كە بەناوی كەسوكاری سێ كەسی بێ سەروشوێنەوە ئاڕاستەی رێكخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی و فراكسیۆنەكانی گۆڕان لە كوردستان و عێراق كراوە دەربارەی چارەنوسیان، لە وەڵامدا بەپێویستی دەزانین ئەم رونكردنەوەیە بۆ خاوەنی نامە كراوەكە و ئەو لایەنەی هانی داون و رای گشتی بڵاوبكەینەوە:

1 – ئەو سەردەمەی ئەوان باسی دەكەن كەساڵی (2002)ە، هێشتا بزوتنەوەی گۆڕان دروستنەبووە، لەبەرئەوە ئەو مەسەلەیە هیچ پەیوەندیەكی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نییە.

2 – ئێمە لەكاتێكدا هاوسۆزی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر كەسوكاری هەركەسێك كە لەبەر هەر هۆیەك بێ سەروشوێن كرابێت، داوایان لێ دەكەین لەرێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتەوە سۆراخی كوڕەكانیان بكەن.

3 – بەم بۆنەیەوە ئاگاداری دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەت و ئەو لایەنەی رای سپاردون دەكەین، كە پێویستە رێگە و شوێنی پێویست بگرن، بۆ ئەوەی هیچ روداوێكی نەخواستراو رونەدات، بەپێچەوانەوە ئۆباڵی یاسایی و سیاسی هەر روداوێكی نەخواستراو دەكەوێتە ئەستۆی دەزگا حكومەتی و سیاسییە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم.

 ژوری رۆژنامەوانیی بزوتنەوەی گۆڕان

هەواڵی پەیوەنددار

کەسوکاری بێسەروشوێنکراوەکان، هۆشداری دەدەنە، نەوشیروان مستەفا و داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی کەسوکاریان دەکەن

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com