کەسوکاری بێسەروشوێنکراوەکان، هۆشداری دەدەنە نەوشیروان مستەفا و داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی کەسوکاریان دەکەن

0

goran1

 

ئەم هەواڵە هەواڵێکی چەواشە بوو، نوچەنێت داوای لێبوردنی کرد، بۆ خوێندنەوەی رونکردنەوەو داوای لێبوردنی نوچەنێت کیلیک بکە ………...

 نوچەنێت داوای لێبوردن لە بزوتنەوەی گۆڕان و خوێنەرانی دەکات، بەهۆی هەواڵێکی چەواشەوە

کەسوکاری بێسەروشوێنکراوەکان، هۆشداری دەدەنە، نەوشیروان مستەفا و داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی کەسوکاریان دەکەن

نوچەنێت

کەسوکاری چەند بێسەروشوێنکراوێک ، کە سەربە لایەنە ئیسلامیەکان بوون، هەرەشە لە ئاسایشەکانی دوێنێی یەکێتی و هەڵسوڕاوەکانی ئەمرۆی گۆڕان دەکەن، کە ئەگەر چارەنوسی ئەوکەسانە دیاری نەکەن، ئەوە لەبەردەم گردەکە ماندەگرن و هەموو ڕێگەیەكی مەدەنیانە بۆ فشار خستنە سەریان دەگرنە بەر، داوش لەنەوشیروان موستەفا دەکەن، چارەنوسی کەسەکانیان ئاشکرا بکات.

کەسوکاری ئەو بێسەروشوێنکراوانە لە نامەیەکدا کە ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردووە نوسیویانە”ئەو كاتەی‌  سەركەوتی كوبە و دانای‌ ئەحمەد مەجید دەستڕۆیشتووی ناو ئاسایشی گشتی و ئاسایشی سلێمانیی بوون، چەكدارەكانی‌ ئەو كاتەی‌ ئاسایش بە جلی سەربازی و مەدەنیەوە چەتە ئاسا هەڵدەكوتنە سەر ماڵی (فەرهەنگ ئەحمەد) ناسراو بە (فەرهەنگ نامۆ) و، دوور لە هەموو عورفێكی یاسایی و ئەمنی، بە چەندین جۆر چەك تەقە لە ماڵی ناوبراو دەكەن و پاش ماوەیەك ڕوبەڕووبوونەوە، نامۆ و هاوڕێكانی‌ بە دەستبەسراوی دەبەنە ئاسایش”.

ئەوەش رادەگەیەنن کە هەتا” ئەم ساتە كە نزیكەی‌ یانزە ساڵی تەواو بەسەر بێسەروشوێنكردنی‌ نامۆ و هاوڕێكانیدا تێەڕپردەبێت، هیچ هەواڵێك لە مان و نەمانیان نیە ”

لە نامەکەیاندا هۆشداری ئەدەنە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، کە ئەگەر کار ناکات بۆ ئاشکراکردنی چارەنوسی ئەو بێسەروشوێنکراوانە، لەبەردەم گردەکەدا رەشماڵی مانگرتن لەبەردەم گردەکەدا هەڵدەدەن”ئێمە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵیادی بێسەروشوێنكردنی‌ ئەو 3 كەسەدا، داوا لە ڕێكخەری گشتی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان بەڕێز نەوشیروان مستەفا دەكەین، چارەنوسی فەرهەنگ نامۆ و هاوڕێكانیمان بۆ ئاشكرا بكات، چونكە كاراكتەرە سەرەكی و تاوانبارەكانی‌ ئەو ڕووداوە لە بندەستی ئێوەیە و لە جڤاتە نیشتمانیەكەی‌ گۆڕانە و هەر یەكە لە دانای‌ ئەحمەد مەجید و سەركەوتی كوبە پۆست و بەرپرسیارێتیان لە گردەكە هەیە. ئەگەر نا لە  27- 8 ی ئەمساڵدا و لە ساڵیادی ئەو تاوانە وەحشیەدا، ڕەشماڵی مانگرتن لەبەردەم گردەكە هەڵدەدەین”

دەقی نامەكە :

نامەیەكی كراوە لە بنەماڵەی‌ فەرهەنگ نامۆ و هاوڕێیانیەوە بۆ ڕایگشتی خەڵكی كوردستان و بزوتنەوەی‌ گۆڕان

بەڕێز: نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان

بەڕێز: جڤاتی نیشتمانی گۆڕان

بەڕێز: فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی‌ نوێنەران

بەڕێز: فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان

بەڕێزان لە بەرواری 27- 8 – 2002 ، ئەو كاتەی‌  سەركەوتی كوبە و دانای‌ ئەحمەد مەجید دەستڕۆیشتووی ناو ئاسایشی گشتی و ئاسایشی سلێمانیی بوون، چەكدارەكانی‌ ئەو كاتەی‌ ئاسایش بە جلی سەربازی و مەدەنیەوە چەتە ئاسا هەڵدەكوتنە سەر ماڵی (فەرهەنگ ئەحمەد) ناسراو بە (فەرهەنگ نامۆ) و، دوور لە هەموو عورفێكی یاسایی و ئەمنی، بە چەندین جۆر چەك تەقە لە ماڵی ناوبراو دەكەن و پاش ماوەیەك ڕوبەڕووبوونەوە، نامۆ و هاوڕێكانی‌ بە دەستبەسراوی دەبەنە ئاسایش .

لەوكاتەوە تا ئەم ساتە كە نزیكەی‌ یانزە ساڵی تەواو بەسەر بێسەروشوێنكردنی‌ نامۆ و هاوڕێكانیدا تێەڕپردەبێت، هیچ هەواڵێك لە مان و نەمانیان نیە و، چەندین جار لە ڕێگەی‌ بنەماڵەكەیەوە هەوڵدراوە سۆراغی نامۆ و هەردی و هونەر بكەین، بەڵام سەرەداوی هیچ ڕاستیەكمان دەستنكەوتووە .

ئێمە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵیادی بێسەروشوێنكردنی‌ ئەو 3 كەسەدا، داوا لە ڕێكخەری گشتی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان بەڕێز نەوشیروان مستەفا دەكەین، چارەنوسی فەرهەنگ نامۆ و هاوڕێكانیمان بۆ ئاشكرا بكات، چونكە كاراكتەرە سەرەكی و تاوانبارەكانی‌ ئەو ڕووداوە لە بندەستی ئێوەیە و لە جڤاتە نیشتمانیەكەی‌ گۆڕانە و هەر یەكە لە دانای‌ ئەحمەد مەجید و سەركەوتی كوبە پۆست و بەرپرسیارێتیان لە گردەكە هەیە .

ئێمە وەك بنەماڵەی نامۆ و هاوڕێكانی لە ڕێگەی‌ ئەم نامە كراوەیەوە، داوا لە هەموو ئەو لایەنانەی‌ كە لە سەرەوە ناومان هێناون دەكەین، فشار بخەنە سەر دانای ئەحمەد مەجید و سەركەوتی‌ كوبە بۆ ئاشكراكردنی‌ چارەنوسی بێسەروشوێنەكانمان … ئەگەر نا لە  27- 8 ی ئەمساڵدا و لە ساڵیادی ئەو تاوانە وەحشیەدا، ڕەشماڵی مانگرتن لەبەردەم گردەكە هەڵدەدەین بۆ ئەوەی فێر بن بەر لە وتنەوەی وانەی‌ مرۆڤایەتی بە دەسەڵات، بە خۆتانی بڵێن.

لە كۆتاییدا ڕایدەگەیەنین …

1.    چیتر لای یەكێتی بەدوای نامۆ و بێسەروشوێنەكانی‌ دیكەدا ناگەڕێین بەڵكو ڕووی قسە و ڕەخنەمان لە گۆڕان و ڕێكخەرەكەیەتی .

2.    بۆچی ئەو كاتە چوونە سەر ماڵی نامۆ و بەو دەردەتان برد ؟ چیتان لە نامۆ داواكردبوو كە بۆی نەكردن و ئامادەنەبوو پلانەكانی ئێوە جێبەجێبكات و بێسەروشوێنتانكرد ؟

3.    هەر پاش بێسەروشوێنكردنیان بە نوسراوی ڕەسمی سەركەوتی كوبە چوینە “توب عەدلی” بەڵام ڕەتیان كردەوە وەفات نامەمان بۆ بكەن چونكە وتیان ئەو تەرمانە نەهاتۆتە ئێرە . كەواتە نامۆ و هاوڕێكانی‌ ماون، ئەی‌ لە كوێن ؟

4.    نامۆ و هاوڕێكانی‌ دوورن لە هەر تۆمەتێك كە بۆیان دروستكراوە، لێرەوە ڕای گشتی و بنەماڵەی “حەمە حسێن” كە لەو ڕووداوەدا كوژرا ئاگاداردەكەین، كە سەرجەم ڕاپۆرتە پزیشكیەكان تەئكیدلەوە دەكەنەوە كە ناوبراو بە فیشەكی ناتۆ كوژراوە  نەك كڵاشینكۆف لە كاتێكدا نامۆ و هاوڕێكانی‌ كڵاشینكۆفیان پێبووە .

5.    زانیاری زیاترمان لایە و چاوەڕێین بەرپرسانی گۆڕان چارەنوسی بێسەروشوێنەكانمان بۆ ئاشكرا بكات، ئەگەر نا هەموو ڕێگەیەكی مەدەنیانە بۆ فشار خستنە سەر سەركەوتی كوبە و تاوانبارانی دیكە كە ئێستا لە گردەكەن دەگرینە بەر .

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com