کێشە لەنێوان عادل موراد و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دروست دەبێت، موراد بێ منەتە

0

adilmurکێشە لەنێوان عادل موراد و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دروست دەبێت، موراد بێ منەتە

نوچەنێت

لێدوانەکەی عادل موراد لەبارەی کاندیدکردنەوەی “بارزانی” بۆ سەرۆکی هەرێم، نیگەرانی پارتی بەدوای خۆیدا هێنا، و کێشە لەنێوان عادل موراد و مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا دروست دەکات، سەرچاوەیەکیش بە نوچەنێتی راگەیاند، مەکتەبی سیاسی یەکێتی  سنور بۆلێدوانی بەرپرسەکانی دا دەنێت.

بەپێی رێککەوتنی هەردومەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی، هەردوو حزبەکە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی، دوای هەڵبژاردنەکان یەکێتی و پارتی دریژە بەرێککەوتنی نێوانیان بدەن و پێکەوە حکومەت دامەزرێنن، لەدوا کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەردولاش مەلا بەختیار سکرتێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کاندیدی یەکێتی و پارتی تەنها بارزانی دەبێت بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام لەدواین لێدوانیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقلئه‌وسه‌ت عادل موراد  سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ رایگه‌یاند“بۆ سێ باره‌ خۆكاندید كردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ زه‌مینه‌سازییه‌كی یاسایی له‌ئارادانیه‌ ڕێخۆش بكات، پێشم وانیه‌ ئه‌و مافه‌ی‌ هه‌بێت، چونكه‌ دووخولی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ته‌واوكردوه‌”.

ئەو لێدوانەی عادل موراد نیگەرانی سەرکردایەتی پارتی بەدوادا هات و کێشە لەنێوان عادل موراد و مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا دروست دەکات، سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەنوچەنێت ی راگەیاند” یەکێتی لەناوخۆدا بەبڕیاری جێگری سکرتێری یەکێتی بڕیاریداوە بەرپرسانی یەکێتی دەبێت خۆیان بپارێزن لەجۆرە لێدوانێک، کە ئەگەری دروستکردنی کێشەی هەبێت بۆ پەیوەندیەکانی یەکێتی، بەڵام تاکو ئەمرۆ کاک عادل موراد پابەند نەبووە بەبڕیاری جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی، کە بە دەنگی ئەنجومەنەکەی خۆی کارەکانی سکتێری گشتی دەکات، ئەوەش لەناو مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا والێکدراوەتەوە، کە دەرچوونە لەسیاسەتی یەکێتی و زیانگەیاندنە بە یەکێتی و ئیستغلالکردنی ئازادی بیروڕایە لەناو یەکێتیدا، بۆیە کێشە لەنێوان کاک عادل و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دروست بووە، چونکە پارتی ئەو کێشەو چارەسەرکردنی ئەو جۆرە لێدوانەیان رووبەڕووی یەکێتی خۆی کردۆتەوە”.

ئەو سەرچاوەی نوچەنێت ئەوەشی ئاشکرا کرد” تا ئێستا بەرەسمی نیگەرانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەکاک عادل نەگەیەنراوە، بەڵام لەرێی شەخسییەوە پێی گەیەنراوە، ئەوەندەی منیش ئاگادار بم، کاک عادل بێ منەتی خۆی راگەیاندووە لە ئیجرائات و وتوشیەتی ئەگەر یەکێتی زۆری پێخۆش نەبێ ئامادەم دابنیشم، و پرۆژەی سیاسی خۆمم دەبێت، بۆیە ئەتوانم بڵێم کێشە لەنێوان کاک عادل و مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا دروست دەبێت، مەکتەبی سیاسی بۆ بەرژەوەندی یەکێتی ناچارە سنور بۆ بەرپرسەکانی یەکێتی دابنێت بە کاک عادلیشەوە، ئەگەر ئەو رەچاوی بەرژەوەندی یەکێتی نەکات، ئەوە ئازاد دەکرێت لەوەی دا ئەنیشێ لەماڵەوە یان کاری تر ئەکات”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com