هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد جێگەی تاڵەبانی دەگرێتەوە

0

هێرۆهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد جێگەی تاڵەبانی دەگرێتەوە

نوچەنێت

دوای ئەوەی لەسەر بانگهێشتی رەسمی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی تارانی کرد، دەزگا رەسمیەکانی ئێران، وەکو سکرتێری یەکێتی پێشوازیان لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کرد و لەراگەیاندنەکانیش ئەو وڵاتەش وەک سکرتێری سەرکردایەتی یەکێتی ناسێنرا، چاودێرێکی سیاسیش بۆ نوچەنێت دەڵێت” ئەوە ئاماژەیەکی روونە، کە ئێران لەئێستاوە تەعامولی سکرتێری یەکێتی لەگەڵ هێرۆخاندا دەکات”.

ئاژانسی ئێرنای ئێرانی، لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی خۆیدا، نوسیویەتی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشوازی لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری سەرۆک کۆماری عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد.

هەر بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە لەدیداری نێوان هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و وەزیری دەرەوەی ئێران تەئکید لە پێویستی هاوکاری وڵاتانی ناوچەکەکراوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا، تیشک خراوەتە سەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا و ئەو کردەوە تیرۆرستیانەی لەو وڵاتەدا لەلایەن تیرۆرستانەوە لەدژی خەڵکی سوریا ئەنجام دەدرێت.

چاودێریكی سیاسیش بۆ نوچەنێت، بانگهێشتی رەسمی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەلایەن ئێرانەوە لەم کاتەدا و ناوهێنانی بە سکرتێری یەکێتی لە راگەیاندنەکانی ئەو وڵاتەوە وا لێکدەداتەوە”ئاماژەیەکی روونە کە ئەگەر تاڵەبانی نەمێنێ ئێران پشتیوانی تەواوی هێرۆ خانە بۆ جێگرتنەوەی تاڵەبانی، ئاژانسە رەسمیەکانی ئێرانیش لەخۆڕا پاشناو و پۆست بۆ کەسێک داناتشن بە مەبەست نەبێت، سەردانەکەو ئەو بەرپرسیارەتیانەی کە لەراگەیاندنەکانی ئێران هێرۆ خانی پێ دەناسێنن، ئاماژەن بۆ ئەوەی ئێران لە ئێستاوە تەعامولی سکرتێری گشتی لەگەڵ ئەو خانمەدا دەکات”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com