“به‌ڵێن بێت سه‌قامگیری هه‌موو توركیا بگرێته‌وه”
نوچەنێت . خه‌ندان
ئه‌ردۆغان، به‌ڵێن ده‌دات، كه سه‌قامگیری باڵ به‌سه‌ر هه‌موو توركیادا بكێشێت، ئاشكراشیكرد، چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی له هه‌وڵدان بۆ له‌باربردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، رایگه‌یاند:”چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی له‌هه‌وڵدان بۆ له‌باربردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، كه ماوه‌ی سی ساڵه وڵاته‌كه‌مان به‌ده‌ست ئه‌و شه‌ڕه‌وه ده‌ناڵێنێت”.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لێدوانه‌كه‌ی له میانه‌ی وتارێكیدا هات له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كوتله په‌رله‌مانییه‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه لایه‌نه چه‌پ‌و راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان له ناوخۆی توركیا، وایده‌بینن كه پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ له‌ناوبردنیان، وتیشی :” بۆیه به‌وپه‌ڕی توانای خۆیان‌و به‌هه‌موو رێگایه‌ك كارده‌كه‌ن بۆ شكستپێهێنانی پرۆسه‌كه، باشترین به‌ڵگه‌ش، ئه‌و هێرشه تیرۆریستییانه‌بوو كه باره‌گای حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان و وه‌زاره‌تی داد رووبه‌ڕووی بوونه‌وه”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، راشیگه‌یاند:” ئێمه گوێ به‌و ده‌نگانه ناده‌ین كه به‌رده‌وام ته‌پڵی جه‌نگ لێده‌ده‌ن، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ین فرمێسكی ئه‌و دایكانه وشك بكه‌ین، كه قوربانییان داوه”.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی تا ئه‌وكاته‌ی سه‌قامگیری باڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا ده‌كێشێت، وتیشی :”داوا ده‌كه‌م وه‌به‌رهێنان رووبكاته ناوچه خۆرهه‌ڵاتیی‌و خۆرئاواییه‌كانی وڵات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئابوورییه پڕ ببێته‌وه كه له‌و ناوچانه‌دا دروستبوون، به‌ڵێنیش ده‌ده‌م، كه سه‌قامگیری باڵ به‌سه‌ر هه‌موو توركیادا بكێشێت”.
له عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران كه‌ریم
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌نادۆل