“پارتی و یەکێتی بۆ نیو کاتژمێر 5 ملیۆن دۆلار خەرج دەکەن”
نوچەنێت
رێكخه‌رى ژورى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئابورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، رەخنە لە خەرجکردنی بڕێکی زۆر پارە بۆ ئاهەنگگێڕان بەناوی مەراسیمی هەڵەبجەو ئەنفالەوە دەگرێت، دەنوسێت” ده‌بێت نیو كاتژمێرى مه‌راسیمی به‌رپرسه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتى 5 ملیۆن دۆلارى بۆ چیبێت؟”. ئاشکراشی دەکات، لەبودجەی کوردستان و پارەی نەوت بەناوی ئەو مەراسیمەوە پارە تەرخانکراوە.
عه‌لى حمه ساڵح رێكخه‌رى ژورى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئابورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، لەپەیجی تایبەتی خۆی و لەژێر ناوی” دوو پاره‌ى گه‌وره بۆ ئاهه‌نگ و چه‌ند سه‌رنجێكى كورت”، نوسیویەتی “بۆ ئه‌م ساڵ بڕى 5 ملیار‌و 767 ملیۆن دینار له بودجه‌ى گشتى ته‌رخانكرا بۆ ئاهه‌نگ، ئێمه ره‌خنه‌مانگرت گوتیان بۆ یادى هه‌ڵبجه‌و ئه‌نفاله، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌مه ته‌نیا درۆیه‌كى شاخداره، چونكه جیاواز له‌و 5 ملیار‌و 767 ملیۆن دیناره‌ى كه له بودجه‌دا ته‌رخانكرابوو بۆ یادى كیمیابارانى هه‌ڵبجه له‌پاره‌ى نه‌وت 5 ملیۆن دینار ته‌رخانكرا”.
ئەو سەرکردەی بزوتنەوەی گۆڕان بەچەند خاڵێک رەخنەکانی خۆی لەو بارەوە دەخاتەڕوو دەڵێت” 1- كاتێك ئێمه ره‌خنه‌مانگرت گوتیان ئه‌م پاره‌یه بۆ یادى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاله‌و ده‌ركه‌وت وانییه. 2- ده‌بێت نیو كاتژمێرى مه‌راسیمه به‌رپرسه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتى 5 ملیۆن دۆلارى بۆ چیبێت؟ 3- كامیان گرنگه دروستكردنى 250 خانوو بۆ كه‌س‌وكارى شه‌هیدان‌و ئه‌نفال یان نیوكاتژمێر بۆ مه‌راسیمى به‌رپرسان”.