مەلا بەختیار بۆ پارتی: شۆڕشی زۆر گه‌وره‌تر له یه‌كێتی به پشت و په‌نای ئێجگار گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تان نه‌یتوانیوه سه‌روه‌ری گه‌وره وه‌كو یه‌كێتیی تۆماربكات
نوچەنێت
بەبۆنەی دروستبونەوەی تیپیی 23 ی سورداش کە ئەو وا باسی دەکات کاروانێک شەهیدی بەخشیوە، مەلابەختیار وەک ئاماژە بۆ پارتی رایگەیاند” شۆڕشی زۆر گه‌وره‌تر له یه‌كێتی، به پشت و په‌نای ئێجگار گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تان، به چه‌كی قورس‌تر له‌و چه‌كانه‌ی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بووه، نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌ری گه‌وره وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خۆی تۆماربكات”.
لەهەواڵێکی پاڵپەڕی PUKmedia هاتووە، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وته‌یه‌كیدا بۆ دروستبوونه‌وه‌ی تیپی 23 ی سورداش رایده‌گه‌یه‌نێت كه تیپی 23 ی سورداش له تیپه قاره‌مانه‌كان بوو، ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌رشیفی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان لێبدرێته‌وه، گوێت لێده‌بێت كه تیپی 23 له‌و تیپانه بووه كه زۆر چالاك بووه‌و ده‌ستوه‌شێن و قاره‌مان بووه، هه‌روه‌ها كاروانێك شه‌هیدی به‌خشیوه، بۆیه له‌و تیپانه بووه كه هه‌میشه ئێزگه به ده‌نگی زوڵاڵه‌وه باسی قاره‌مانێتی و باسی سه‌ربه‌رزییه‌كانی ئه‌م تیپه‌ی كردووه.
له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا له ناوچه‌ی سورداش كه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و مسته‌قا چاوڕه‌ش لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌و شێخ كامیل راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كاروباری شه‌هیدان و سابیر كۆكه‌یی فه‌رمانده‌ی نوێی تیپی 23 ی سورداش به‌ڕێوه‌چوو، ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌سوكاری شه‌هیدانی تیپه‌كه به‌شدارییان كرد‌و سه‌رله‌نوێ تیپی 23 ی سورداش پێكهێنرایه‌وه كه له سه‌رده‌می شاخدا یه‌كێك بووه له تیپه كاریگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێ.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، دواتر سابیر كۆكه‌یی فه‌رمانده‌ی نوێی تیپی 23 ی سورداش وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا ئامانجی سه‌رله‌نوێ دروستبوونه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆشیانی نیشاندا بۆ پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
هه‌ر له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: له هه‌ركۆییه‌ك بن، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی تیپی 23 ی سورداش به ناوی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه سڵاوتان لێبێت، رێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هیده‌كانتان، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی شاخ به شاخ و دۆڵ به دۆڵ و سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر، لێره، له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه، كه شه‌قامی ستراتیژی نێوان سلێمانی و دوكانه، ته‌نگی به دوژمن هه‌ڵده‌چنی، ته‌نانه‌ت له كاتی ئه‌نفاله‌كانیشدا نه‌یانهێشت له‌م سنووره‌و له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه دوژمن به ئاسانی هاتوچۆ بكات.
وتیشی: ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارم و لێره‌دا بۆ مێژوو پێتانده‌ڵێم، پێش دروستكردنی تیپی 23 و كه‌رته‌كانی ئێره، یه‌كه‌مینجار جموجۆڵ و كۆكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئێره له‌لایه‌ن شه‌هید (شه‌ماڵی باخ) و (مه‌لا عه‌بدوڵڵا) كه له شه‌ڕی حاجی قه‌ڵاو كه كاك سالار-ی تێدابوو، شه‌هید بوو، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی (مه‌لا عه‌لی) و هه‌ندێك له رێكخستنه نهێنییه‌كانی یه‌كێتی، ورده ورده ده‌ستیانكرد به كۆكردنه‌وه‌یان، واته ئه‌م ناوچه‌یه‌ش هاوشانی ناوچه‌كانی تر، هاوشانی سورقاوشان و ناوچه‌ی عه‌سكه‌رو قه‌ڵاسێوكه‌و چه‌می ره‌زان و ده‌وروبه‌ری كه یه‌كه‌مین مه‌فره‌زه‌كانی كه‌ركوك له‌وێ دروستبوو، به سه‌رپه‌رشتی شه‌هید (ئازاد هه‌ورامی) و شه‌هید (بێستون) ئێره‌ش جموجۆڵی تێكه‌وت و پێشمه‌رگه‌ی لێ دروستبوو.
له‌و رووه‌شه‌وه مه‌لا به‌ختیار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێزی زۆر گه‌وره‌تر له یه‌كێتی، شۆڕشی زۆر گه‌وره‌تر له یه‌كێتی، به پشت و په‌نای ئێجگار گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تان، به چه‌كی قورس‌تر له‌و چه‌كانه‌ی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بووه، نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌ری گه‌وره وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خۆی تۆماربكات، له‌به‌رچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی به چه‌كی كه‌م، به‌ڵام به وره‌یه‌كی به‌هێز، به توانا‌و پشتیوانییه‌كی كه‌م، به‌ڵام به رۆحێكی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگانه‌ی شۆڕشی درێژخایه‌ن، شۆڕشی ده‌ستپێكردو ئه‌م شۆڕشه به‌رده‌وام پشتی به خه‌ڵك، پشتی به قاره‌مانه‌كان، به جوتیاره‌كانی كوردستان ده‌به‌ست.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایینده له كوردستان كرد‌و له‌و رووه‌شه‌وه رۆڵی مام جه‌لال-ی به‌رز نرخاند‌و وتی: ئێستا سه‌نگه‌ر، سه‌نگه‌ری سندوقی ده‌نگدانه، ته‌قاندنی فیشه‌ك، ده‌نگدانه به ویژدان، ده‌ست خستنه سه‌ر ویژدان، بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو ببینی، بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا ببینی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان ببینی، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری یه‌كێتی و سه‌رۆك مام جه‌لال ببینی، له باكووری كوردستان، له رۆژئاوای كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه ببینن كه زیندان بوو به مێزی گفتوگۆ، عه‌بدوڵڵا ئۆجالان كه تا سێ رۆژ پێش ئێستا به تیرۆریست ده‌ناسرا، ئێستا وه‌ك یه‌كێك له رابه‌ره گه‌وره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كورد ناسرا، په‌یوه‌ندی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد، له‌گه‌ڵ مافه دیموكراسییه‌كانی كورد له به‌شه‌كانی تری كوردستان، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه، له قه‌ندیل وه‌سفی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كرێت، له ئامه‌د وه‌سفی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كرێت، له ئه‌نكه‌ره، له تاران، له به‌غدا، له هه‌موو شوێنه‌كان، له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان وه‌سفی سه‌رۆك مام جه‌لال و سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كرێت، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته باجێكی كه‌ممان نه‌داوه، قوربانییه‌كی كه‌ممان نه‌داوه، به‌ڵام قوربانی حزبی، قوربانی سیاسی ده‌كه‌ین به قوربانی به‌دیهێنانی ئامانجه ستراتیژییه‌كانی رزگاری و دیموكراسی له كوردستاندا.
PUKmedia