بەرپرسە گەنجەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ به‌جێگه‌یاندنى سونەتی عه‌مره، سەردانی سعودیە دەکەن
نوچەنێت
بۆ بەجێگەیاندنی سونەتی عەمرە لە ئەمساڵدا، دوو بەرپرسی گەنجی بزوتنەوەی گۆڕان، سەردانی وڵاتی سعودیەیان کرد، یەکێک لەو بەرپرسانەی گۆڕان، دوعا خوازە خوای گەورە ئەو سەفەرە بکات بە قسمەتی ئەوانەی تامەزرۆی ئەو دیدارەن، راشیدەگەیەنێت، “په‌یمانێكم له‌گه‌ڵ خواى خۆمدا كرد، پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ماڵى خودا‌و گۆڕى پیرۆزى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بكه‌م، سه‌ردانى هیچ ده‌وڵه‌تێكى دیكه نه‌كه‌م”.
بەمەبەستی بەجێگەیاندنی سونەتی عەمرە لەم مانگەدا، هەریەک لە د.زانا رەئوف پەڕلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان، کە بۆ ماوەیەک وەك بەرپرسی یەكەمی بزوتنەوەكەش لەشاری سلێمانیدا دەستبەکاربوو، و عەلی حەمە ساڵح، رێكخه رى ژورى لێكۆڵینەوەى ئابورى بزوتنه وەى گۆڕان، بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕکەوتن و ئەو سونەتەیان بەجێهێنا.
عەلی حەمە ساڵح بەرلەوەی بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێبکەوێت، لە پەیجی تایبەتی خۆی داوای گەردن ئازادی لە هاوڕێیانی کردوو نوسی بووی” داواى گه‌ردن ئازادى له هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م، له‌م رۆژانه‌دا به‌هاوڕێیه‌تى باوكم(شێخ ساڵحى عازه‌بان) سه‌ردانى ماڵى خودا ده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنى سونه‌تى گه‌وره‌ى عه‌مره، داواى گه‌ردن ئازادى له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه به‌هۆى قسه‌یه‌ك یان كرده‌وه‌یه‌كى منه‌وه دڵیان ئازارى پێگه‌یشتووه، هه‌ركه‌سێك حه‌قێكى لامه په‌یوه‌ندیم پێوه بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌وپه‌ڕى خۆشحاڵییه‌وه بۆى بگه‌ڕێنمه‌وه یان گه‌ردنم ئازاد بكان، سوباس بۆ خوا، په‌یمانێكم له‌گه‌ڵ خواى خۆمدا كرد كه پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ماڵى خودا‌و گۆڕى پیرۆزى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بكه‌م سه‌ردانى هیچ ده‌وڵه‌تێكى دیكه نه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقى بێت په‌یمانه‌كه‌م به‌جێده‌هێنم”.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان لەدوای گەڕانەوەی لەماڵی خوا‌و بەجێگەیاندنی سونەتی گەورەی “عەمرە” هەر لەرێگای پەیجەتایبەتەکەی خۆیەوە بۆ هاوڕێیانی دەڵێت”له چه‌ند رۆژى رابرودوودا به هۆى سه‌فه‌رمه‌وه بۆ سعودیه‌و به‌جێگه‌یاندنى سونه‌تى گه‌وره‌ى عه‌مره، لێتان دابڕابووم، خواى گه‌وره ئه‌و سه‌فه‌ره بكات به‌قسمه‌تى ئه‌وانه‌ى تامه‌زرۆى ئه‌و دیداره‌ن”