عەدنان موفتی: بە لیستی جیا بەشداری هەبژاردنەکان دەکەین
نوچەنێت . سبەی
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایدەگەیەنێت، حیزبه‌كه‌ی بڕیاریداوه به‌لیستێكی جیا به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا بکات.
عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی مه‌كتبه‌ی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لێدوانێكیدا به‌رۆژنامه‌ی (شه‌رقلئه‌وسه‌ت)ی راگه‌یاند، یەکێتی بڕیاریداوه له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا به‌لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات‌و دواتر هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ببه‌ستێت.
هەروەک ئاماژه‌ی بەوەشداوە، ئه‌و هه‌نگاوه بە گرنگ دەزانن، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی قه‌باره‌ی خۆی بزانێت.
لەبەشکی تری لێدوانەکەیدا باسی لە باشبونی تەندروستی جەلال تاڵەبانی کردوەو سەبارەت بە بارودۆخی یەکێتیش بەبێ تاڵەبانی، وتی: یەکێتی حیزبێکی دامەزراوەییەو رێکخستنەکانیشی بەوشێوەیە کاردەکەن، هەروەها سەرکردایەتی ئێستای یەکێتیش، سەرکردایەتیەکی دەستە جەمعیە.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانیش له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌كانی تردا، عەدنان موفتی وتویەتی: هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كاندا به‌كراوه‌یی ده‌هێڵینه‌وه، بەڵام ئه‌وه له‌سه‌ر حسابی په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانمان نابێت له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەر لەمڕوەوە جەختی لەوەکردوەتەوە، هه‌وڵده‌ده‌ن په‌ره به‌ڕێكکه‌وتنه ستراتیژیه‌كەیان بده‌ن له‌گه‌ڵ پارتی و كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردولاش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامه‌و بڕیارەکانیشیان هاوبەشە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرپرسانی یەکێتی لەمدواییە سەبارەت بە پرسی بەشداریکردنیان لەهەڵبژاردنەکانی داهاتو، لێدوانی جیاوازیان داوەو لەدوایین لێدوانی‌دا له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی رایگه‌یاندبو، هێشتا بڕیاریان نه‌داوه به‌لیستی جیا به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.