ئەمریکا لەساڵیادی کارەساتی هەڵەبجەدا: رێز له ژن و كوڕ و كچی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرین كه له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال گیانیان له ده‌ستداوه
نوچەنێت
كۆشكی سپی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵیادی کارەساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا رایدەگەیەنێت” به‌رده‌وام ده‌بین له داهاتوودا رێگری بكه‌ین له كارگه‌لێكی دڕندانه‌ی له‌م جۆره، هه‌روه‌ها یارمه‌تیدان له رووی دڵنیاییكردنه‌وه‌ی لێپیچنه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه”
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
ئه‌مڕۆ ساڵیادی 25 ساڵه‌ی‌كۆمه‌ڵكوژییه‌كی مه‌ترسیداره، كه له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێنه‌وه ئه‌نجامدرابوو، تێیدا زیاتر له پێنج هه‌زار هاوڵاتی بێتاوانی سڤیل به چه‌كی كیماوی هێرش كرایه سه‌ریان له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق.
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، 10هه‌زار كه‌س كوێر و كه‌م ئه‌ندام بوون، ئه‌م تاوانه دڕندانه بوو، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و له‌شكركێشییه‌ی ئه‌نفالی سه‌دام، كه ده‌یان هه‌زار بێتاوانی عیراقی به كۆكه‌ڵ كوژران.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا رێز له ژن و كوڕ و كچی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرین كه له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال گیانیان له ده‌ستداوه، هه‌ر بۆیه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له داهاتوودا رێگری بكه‌ین له كارگه‌لێكی دڕندانه‌ی له‌م جۆره، هه‌روه‌ها یارمه‌تیدان له رووی دڵنیاییكردنه‌وه‌ی لێپیچنه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه.