وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بارزانی: لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبین

0

John Kerryوەزیری دەروەی ئەمریکا بۆ بارزانی: لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبین

نوچەنێت

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ بارزانی سەرۆکی کوردستان، باسی رەشی سیاسی عێراقیان کرد و بەبارزانی راگەیاند لەپەیوەندی بەردەوامدا دەبن.

بەپێی هەواڵێکی سەرۆکایەتی کوردستان”جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی كرد. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی، ئاماژەی بە پەیوەندیی توندوتۆڵی نێوان هەردوولا كرد و باسی بارودۆخی عێراق و چۆنییەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو قەیرانە قووڵە كرد كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت”.

لەبەرانبەریشدا مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان”پیرۆزبایی لە دەستبەكاربوونی كرد وەك وەزیری تازەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هیوای سەركەوتنی لە كارەكانی بۆ خواست. بەڕێز سەرۆكی هەرێكی كوردستان لەو پەیوەندییەدا وێنەی گشتیی بارودۆخی عێراقی شی كردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای لە هەڵوێستی هەرێمی كوردستان بەرانبەر قەیرانە قووڵەكەی عێراق ئاگادار كردەوە”.

هەروەها جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەدا كە لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com