د.به‌رهه‌م: حكومه‌تی عیراق و كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا ده‌بێت بزانن ئه‌م وه‌زعه قابیلی قبوڵ نییه
نوچەنێت
خه‌ندان – هۆگر كه‌مال
د.به‌رهه‌م ساڵح رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ده‌شڵێت “ئه‌م كێشه‌یه‌ش ته‌نها كێشه‌ی كورد نییه كێشه‌ی سیستمی سه‌رتاپای حكومڕانی عیراقه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو “حكومه‌تی عیراق و كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا ده‌بێت بزانن ئه‌م وه‌زعه قابیلی قبوڵ نییه”.
له ژێر ناوی (جوگرافیای سیاسی گۆڕاوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (12ی ئازاری 2013) كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی دیداری سلێمانی له زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له د.به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و د.فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و هۆشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق‌و قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و به‌دواداچون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی بیانی و چه‌ندین لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی‌و ئابوری جیهانی‌ِ ناوخۆیی ئاماده‌بوون.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌شدا هه‌ریه‌ك له د. به‌رهه‌م ساڵح و هۆشیار زێباری له دوو وتاری جیاوازیاندا باسیان له ره‌وشی سیاسی عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
له دیداره‌كه‌شدا د. مولاكیس، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی گفتوگۆی یه‌كه‌می به‌ڕێوه‌برد، كه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی بوو، بڕیاریشه دیداری سلێمانی ماوه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت و چه‌ندین گفتوگۆی گرنگی له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه تێدا بخرێته‌ڕوو.
له‌دوای پانێڵی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌ش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ راگه‌یاندنه‌كان وتی: “له سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه، ئه‌م كۆڕبه‌نده به بانگهێشتكردنی ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕان و شاره‌زایان و سیاسه‌تمه‌دارانه له‌عیراق و ده‌وروبه‌ر و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا”.
وتیشی: “من هیوادارم ئه‌م كۆڕبه‌نده نیشانه‌ی بایه‌خی سلێمانی بێت، هیواداریشم ئه‌م زانكۆی ئه‌مریكییه وه‌كو له سه‌ره‌تاشه‌وه باسمان لێده‌كرد ببێته ناوه‌ندێكی زانستی، ناوه‌ندێك كه خزمه‌تی ئاڵوگۆڕكردنی بیر و بۆچونه‌كان بكات و له‌هه‌مانكاتیشدا به‌شێك بێت له‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌مومان مه‌به‌ستمانه و په‌رۆشین بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی كوردستان، بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سلێمانی، بۆ په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجی وڵاته‌كه‌مان، بۆئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا خزمه‌تی ئه‌م وڵاته بكه‌ن و بتوانن داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان بكه‌ن”.
د. به‌رهه‌م ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “سلێمانی به‌لای منه‌وه یان هه‌ر شارێكی تری كوردستان هیچی كه‌متر نییه له شاره‌كانی تری جیهان، زۆر له پایته‌خت و وڵاتانی تر له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا جۆره‌ها جۆر له‌و كۆڕ و كۆبونه‌وانه ده‌كرێ، كاتی ئه‌وه هاتووه شاره‌كه‌ی خۆمان و وڵاته‌كه‌ی خۆشمان باوه‌ش بگرێته‌وه بۆ كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ی وا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: “ئومێد ده‌كه‌م هیوامان زۆربێت و خه‌ونه‌كانمان گه‌وره بێت، من هیوادارم ساڵێكی تر له‌مه باشتر‌و جوانتر‌و كاریگه‌رتر بكرێت، به‌ڕاستیش دیداری سلێمانی ببێته بۆنه‌یه‌كی گه‌وره كه سیاسه‌تمه‌دار و چاودێرانی جیهانی به یاخه‌وه تێی بڕوانن، سلێمانی وه‌كو چۆن هه‌میشه داهێنه‌ر و پێشه‌نگی گۆڕانكاری بووه له‌مه‌شدا پشتیوان و هاوكار بێت، بۆئه‌وه‌ی باسكردنی ئێستا و تێڕوانینی ئاینده له سلێمانیدا ئه‌و باسانه ده‌وڵمه‌ند بكرێت”.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداش د. به‌رهه‌م ساڵح وتی: “ئێمه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌م كێشه‌یه‌ش ته‌نها كێشه‌ی كورد نییه كێشه‌ی سیستمی سه‌رتاپای حكومڕانی عیراقه”.
وتیشی: “دوای ده ساڵ له راماڵینی سه‌دام، ده‌كرێت بڵێین ئه‌م ئه‌زمونه كێشه‌ی گه‌وره‌ی دوچار هاتووه و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، ناكرێت بێده‌نگ بین له‌سه‌ری به‌رده‌وامبون و درێژبونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته ورده ورده و فه‌رامۆشكردن و په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كانی عیراق به كوردیشه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه قابیلی قبوڵ نییه”.
باسی له‌وه‌شكرد: “من ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا له راوێژداین و هه‌موو بژارده‌كان كراوه‌یه، حكومه‌تی عیراق و كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا ده‌بێ بزانن ئه‌م وه‌زعه قابیلی قبوڵ نیه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “میلـله‌تی كورد له‌دوای ئه‌و هه‌موو ماندوبون و قوربانی و ئه‌م هه‌موو داكۆكیكردنه له‌سه‌ر عیراقێكی دیموكراتی‌و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و ته‌وافوق، جارێكی تر قبوڵ ناكات كورد په‌راوێز بخرێت”.
د. به‌رهه‌م جه‌ختیشیكرده‌وه: “ئێمه وه‌كو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی خۆمان پاراستووه، مه‌به‌ستمانه ئه‌م هه‌ڵوێسته دور له حیزبایه‌تی و دور له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كلایه‌نه‌ی ئه‌ملا یان ئه‌ولا بێت، به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بێت له به‌غدا و له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه”.
رونیشیكرده‌وه كه بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه و هه‌موو بژارده‌كان كراوه‌ن و چاوه‌ڕوانن و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن و گفتوگۆش له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: “هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوشمان ئه‌وه‌یه كه داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین، به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی”.