دوای هۆگۆ چاڤێز شۆفێرێکی پاس، بێ بڕوانامەیەک دەبێتە سەرۆک کۆماری فەنزویلا!

0

chaدوای هۆگۆ چاڤێز کرێکارێکی شۆفێری پاس دەبێتە سەرۆک کۆماری فەنزویلا!

نوچەنێت

هۆگۆ چاڤێز بە کاریزماتیکی خۆی نەک هەر گۆڕانکاریەکی گەورەی لە بارودۆخی سیاسیی، کۆمەڵایەتی و ئابوریی فەنزەویلادا کردو کۆمەڵگەی فەنزەویلای بە سەر دوو بەرەی چینایەتی دژ بەیەک و ناکۆکدا دابەشکرد، بەڵکو لە بواری ڕابەرایەتی و  حکومەتکردنیشدا داهێنانێکی نوێیکرد!.
چاڤێز پێش لەوەی ماڵئاوایی لە ژیان بکات، وەسیەتیکرد کە دوای مردنی خۆی، یەکێک لە هاوڕێ و هاوخەباتە کرێکارەکانی ( نیکۆڵاس مادورۆ) پۆستی سەرۆک کۆماری کاتی بگرێتە دەست. ئەمڕۆیش لە مەراسیمێکدا نیکۆڵاس مادورۆ سوێندی یاسایی خوارد کە پرۆژەی شۆڕشی پۆڵیڤاری هۆگۆچاڤێز درێژە پێبدات. مادۆرۆ لەلایەن پەرلەمانەوە وەک سەرۆک کۆماری کاتی فەنزەویلا هەڵبژێردرا و بڕیارە لەماوەی ٣٠  ڕۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمارلە فەنزەویلادا ئەنجام بدرێت. چاودێرانی سیاسیی پێیان وایە کە نیکۆڵاس مادورۆ لە هەڵبژاردنی پێش وەختدا، بەختی سەرکەوتنی لە هەموو کاندیدێکی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار زیاترە. نیکۆڵاس مادۆرۆ خوێندنی باڵای تەواونەکردووە و بڕوانامەی هیچ زانکۆیەکی نییە و پلەی خوێندنی لەقۆناغی ئامادەیی تێپەڕینەکردووە. ئەو لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماری چاڤێزدا وەزیری دەرەوەی فەنزەیلا بوو. مادورۆ پێش لەکودەتای شکستخواردووی ساڵی ١٩٩١ هۆگو چاڤێز، شۆفیری پاس و ئەندامێکی چالاکی سەندیکا کرێکارییەکانی فەنزەویلا بوو. پاش خستنە زیندانی چاڤێز لەلایەن حکومەتی ئەو کاتی فەنزەویلاوە، مادۆرۆ  هەڵمەتێکی فراوانی جەماوەری دەستپێکرد بۆ گوشار خستنە سەر دەوڵەت  بە مەبەستی ئازادکردنی هۆگۆ چاڤێز لە زینداندا. لە ژێر ئەو گوشارە جەماوەرییەدا کە مادورۆ لەسەر دەوڵەت دروستکردبوو، لەلایەن ڕیفائیل کاڵدرای سەرۆک کۆماری ئەو کاتەوە، هۆگۆ چاڤێز خرایە بەر لێوردنێکی گشتییەوە و ئازادکرا. پاشان لەگەڵ کۆمەڵێک ئەفسەر و چالاکی بزووتنەوەی کرێکاری فەنزەویلادا، کە مادورۆ چالاکترین کەسیان بوو،” بزووتنەوەی کۆماری پێنجەم Movement Quinta Republican ” یان دروستکرد. بزووتنەوەی کۆماری پێنجەم، لەماوەیەکی کورتدا توانی زۆرترین پرۆلیتاریاو زەحمەتکێشانی فەنزویلا لەخۆی کۆبکاتەوە و سەرئەنجام لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٩٩٨دا زۆرینەی دەنگی بەدەستهێنا. چاڤێز بووە سەرۆک کۆمارۆ مادورۆش بووە ئەندامی ئەنجومەنی دەستوردانانی فەنزویلا و لە ساڵی ٢٠٠٦یشدا بووە وەزیری دەرەوە. لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنەوەی چاڤێزدا، مادورۆ بووە جێگری سەرۆک کۆمار و ئەمڕۆیش پۆستی کاتی سەرۆک کۆماری کاتی لەلایەن پەرلەمانەوە پێبەخشرا.
 چاڤێز و مادورۆ سەلماندیان کە حکومەت و دەوڵەت بەڕێوەبردن لە توانای کەسانی کرێکاری نا ئەکادمی و نا تەکنۆکراتیشدا هەیە، بەڵام بەو مەرجەی زەمینەی سیاسیی و ئابورییان بۆ بڕەخسێت. مادورۆ لە سەردەمی وەزیری دەرەوەییەکەیدا توانایی و لێهاتوویی خۆی لە بواری دیپڵۆماسیدا سەلماند و بەڕای پسپۆڕانی بواری سیاسیش ئەو دیپلۆماسییەکی چالاک و سەرکەوتوو بووە. ئەوەش وا دەکات کە ئەم کرێکارو شۆفێری پاسە بەختی سەرۆک کۆماری فەنزەویلا بۆ خولێکی ٥ ساڵە لەدەرگای بدات!. 

کوردستانپۆست ئینفۆ:

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com