” ئەمریکا پشتیوانی لە مالیکی دەکات “
نوچەنێت
سەرکردە و ئه‌ندامی شاندی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ واشنتۆن، ئاشکرای دەکات، ئه‌مه‌ریكا هاوڕایە لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ چارەسەری رەوشی سوریا و پشتیوانی لەسیاسەتەکانی مالیکی دەکات.
سامی عەسکەری ئەندامی ئەو شاندەی دەوڵەتی یاسا کە بۆ قسەکردن لەسەر رێککەوتنی ئەمریکا و عێراق بەرەو واشنتن چووبوون، بە ماڵپەڕی مەدا پرێسی راگەیاند” له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا هاوڕابوون كه ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی بۆ سوریا ڕه‌تبكرێته‌وه، کێشەکان به‌ڕێگه‌ی ئاشتیانه چاره‌بكرێت، و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی دراوسێی سوریا و ئه‌مه‌ریكا و ڕوسیا له‌و ڕێگه‌چاره‌یه‌دا به‌شداربن”.
ئەو سەرکردەی دەوڵەتی یاسا ئەوەش د ئاشکرا دەکات کە”له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له ناكۆكیه‌كانی نێوان عێراق و توركیا كراوه تەئکید لەوە کراوەتەوە، ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانی بۆ سه‌ر توركیا زیاتر كردووه کە هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ عێراقدا بگۆڕێت، و له‌به‌رامبه‌ریشدا عێراق نه‌وت بداته توركیا”.
عەسکەری ئەوەشی وتووە ئەمریکا پشتیوانی لە هەنگاوەکانی نوری مالیکی دەکات و ئامانجی سەردانی شاندەکەش بۆ واشنتن واباس دەکات” بۆ كاراكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا بووه”.