به‌رپرسانی كورد له به‌غدا بانگ ده‌كرێنه‌وه بۆ هه‌رێم
نوچەنێت
خه‌ندان – سامان سدیق
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، بڕیار درا به‌رپرسه كورده‌كانی ناو حكومه‌ت عیراق بانگبكرێنه‌وه بۆ هه‌رێم.
موئه‌ید ته‌یب وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا كۆبووه‌وه.
موئه‌ید ته‌یب وتی: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كهه‌ڵوێستی كوتله سیاسییه‌كانی كورد له به‌غدا به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر پرسی بودجه به‌رزنرخێنرا”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌سه‌ندكردنی بودجه به‌بێ ئاماده‌بوونی كورد كه دووه‌م پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی عیراقه به هه‌نگاوێكی تاكڕه‌وانه‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون له به‌غدا وه‌سفكرا، وتیشی: “ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ده‌وڵه‌تی قانوون تاكڕه‌وی ده‌كات”.
موئه‌ید ته‌یب ئاشكراشیكرد كه له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا به‌رپرسه كورده‌كان له حكومه‌تی عیراق بانگ بكرێنه‌وه بۆ هه‌رێم، وتیشی: “بانگكردنه‌وه‌ی به‌رپرسه كورده‌كان بۆ وتووێژ و هه‌ڵوێست وه‌گرتنه”، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێشتا بڕیاری كشانه‌وه له حكومه‌تی عیراق نه‌دراوه.
روونیشیكرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه، خه‌یروڵا بابه‌كر وه‌زیری بازرگانی، نه‌جمان دۆسكی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ئاماده‌بوون و ته‌نها د.مه‌جید حه‌مه‌ئه‌مین وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماده نه‌بووه.
وتیشی: “بڕیاری بانگكردنه‌وه‌كه له مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات”.