“بەپێچەوانەی قسەکانی بۆ راگەیاندن، عیماد ئەحمەد لەکۆبونەوەی رەسمیدا وتی، هیچ لەبارەی پرسی نەوتەوە نازانم!”

0

عیمادد. سەروەر عەبدولڕەحمان ئاشکرای دەکات: لە کۆبونەوەی رەسمیدا عیماد ئەحمەد وتی هیچ لەبارەی پرسی نەوەتەوە نازانم

نوچەنێت

جێگری سەرۆکی حکومەت تەئکید لەوە دەکاتەوە، ئاگاداری وردەکارییەکانی پرسی نەوتە لەکوردستان، لای خۆیەوە بۆ دووەمین جار ،  د. سەروەر عەبدولرەحمان ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، داوای رونکردنەوەی لە عیماد ئەحمەد دەکات و بۆ نوچەنێت ئاشکرای دەکات، جێگری سەرۆکی حکومەت لەکۆبونەوەی رەسمیدا وتویەتی هیچ لەبارەی پرسی نەوتەوە نازانێت.

دوای ئەوەی لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ١٠٠% ئاگاداری مەسەلەی نەوتە لەکوردستان، عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لەلایەن ئەندام و کادرەکانی حزبەیەکەوە رووبەڕووی رەخنەی توند بویەوە، د. سەروەر عەبدولڕەحمان، ئەندامی سەربە یەکێتی لەپەڕلەمانی کوردستان، نامەیەکی ئاراستەکردوو، داوای رونکردنەوەی لە عیماد ئەحمەد کرد و تێیدا نوسیبووی، ئەگەر ئاگاداری وردەکارییەکانی نەوتە، فەرموو با داهاتی نەوت ئاشکرا بکات.

لەدواین چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی، کە لەماڵپەڕی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی بڵاو کرایەوە، عیماد ئەحمەد، تەئکیدی لە وتەکەکانی خۆیکردەوەو رایگەیاندووە” ئه‌وه‌ی قسه‌ی ناحه‌ق و نادروست ده‌كات، ناتوانم زمانی بگرم، به‌ڵام ده‌توانم گوێچكه‌ی خۆم داخه‌م، ئه‌وه‌ی كه‌وتوومه‌ ئه‌وه‌ ڕاست بووه‌، به‌ڵام هه‌ریه‌كێك به‌جۆرێك خوێندنه‌وه‌ و شیكاری بۆ ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ زه‌مه‌ن ده‌ریده‌خات كێ‌ ڕاسته‌ و كێ‌ ناڕاسته”.

جارێکی تریش لەبەرانبەر دواین لێدوانی جێگری سەرۆکی حکومەت، د. سەروەر عەبدولرەحمان، ئەندام پەڕلەمانی یەکێتی لەپەڕلەمانی کوردستان، داوای رونکردنەوە لە عیماد ئەحمەد دەکات و لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی” منیش ئەڵێم مادام سورن لەسەر قسەكەتان… منیش سورم لەسەر داواكەم، فەرموون بە شەفافانە باسی بكەن، چونكە هەرگیز ئەوە بەرنامەو ئاكاری یەكێتی نەبووە ئەم جۆرە شتانە لە جەماوەر بشارێتەوە، چونكە ئەوە لە پەیرەوی یەكێتیدا نیە و نەهاتووە!!!”.

هەر لەو بارەی پرسی نەوت و قسەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە، ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی کوردستان، بۆ نوچەنێت ئاشکرای دەکات، لەنزیکەوە ئەو پرسەی رووبەڕووی عیماد ئەحمەد کردۆتەوەو پێی راگەیاندووە ئاگای لەمەسەلەی نەوت نییە.

د. سەروەر عەبدولرەحمان لە لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، رایگەیاند”هەمان پرسیارم لە کۆبونەوەی رەسمیدا لە کاک عیماد کردووە، وتویەتی هیچ نازانم”. وتیشی بۆیە لەرێگای راگەیاندن و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە پەیامەکانی ئاراستەی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات، چونکە” ئەو لەراگەیاندن قسەی کردووە، منیش لەراگەیاندنەوە پرسیاری لێدەکەم”.

هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، د. سەروەر عەبدولرەحمان ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، رایگەیاند”ئەم جۆرە پەیامانە جۆرێکە لەچەواشەکاری و دەبێت وەڵام بدرێنەوە، ئەوەنەی من ئەزانم و بەپێی زانیاریەکانم یەکێتی وەکو یەکێتی، ئاگاداری ئەو مەسەلەیە”پرسی نەوت” نییە”.

بۆ خوێندنەوەی نامەی پێشووی. د. سەروەر عەبدولرەحمان کلیک بکە…..

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com