سنورەکانی عێراق فرۆشرایە کوەیت
نوچەنێت SNN
هێزه‌كانی سنووری كوه‌یت و عێراق له پارێزگای به‌سره، 250 خێزانیان له ناحیه‌ی ئوم قه‌سر ئاگادار كردوته‌وه ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن چونكه له ئێسته به‌دواوه ئه‌م زه‌ویانه ده‌بێت به خاكی ولاتی كوه‌یت.
به‌پێی دوا رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت عێراق به‌شێك له زه‌ویه‌كانی سنووره‌كه بدات به كوه‌یت، به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌بێت 59 ماڵ له‌و سنووره چۆڵ بكرێت چونكه ده‌كه‌وێته ناو سنووری كوه‌یته‌وه.
ساڵح عه‌بدولمه‌هدی حه‌بیب به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئوم قه‌سر رایگه‌یاند:”كۆی ئه‌و ماڵانه‌ی كه ده‌بێت چۆڵ بكرێن و بخرێنه سه‌ر كوه‌یت 250 ماڵه، تا ئێستا به‌ره‌سمی 59 ماڵ ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن”.
وتیشی:” به‌راستی گونجاو نیه نزیكه‌ی 250 ماڵ ڕابگوازرێت له پێناو ده‌رچوونی عێراق له به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێویسته رێكه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌بێت”..
..