نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه ببێته یارمه‌تیده‌ر بۆ نه‌هێشتنى شه‌ڕ و به‌رگرتن له ڕژانى خوێنى زیاتر له نێوان تورکیا‌و پەکەکە
نوچەنێت . krg
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ى ئازارى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هاوسه‌رۆكانى كۆما جڤاكێن ده‌مۆكراتیك (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانته‌ران؛ سیاسه‌تمه‌دارى كورد ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل تۆغلۆك، به یاوه‌ریى په‌رله‌مانته‌رى كورد ئالتان تان كرد.
له دیدارێكدا باس له دوایین هه‌نگاو و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له توركیا كرا و هه‌ردوولا به تێروته‌سه‌لى بیروڕایان ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له‌كه و گرنگیى به‌رده‌وامیى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى سیاسیانه و ئاشتیانه‌ى پرسى كورد له توركیا گۆڕیه‌وه و هاوڕا بوون كه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بدات مه‌سه‌له‌كه به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه و دوور له شه‌ڕ و توندوتیژى چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌موو ده‌رفه‌تێكى ئاشتى بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كه، بقۆزرێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه كه وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه له پێناو ئاشتى و چاره‌سه‌ریى ئاشتیانه‌ى مه‌سه‌له‌كه‌دا ڕۆڵى خۆى بگێڕیت و هه‌ر ئه‌ركێك كه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه بكه‌وێته ئه‌ستۆى، جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها ببێته یارمه‌تیده‌رێك بۆ نه‌هێشتنى شه‌ڕ و به‌رگرتن له ڕژانى خوێنى زیاتر و به‌رقه‌راكرنى ئاشتى و ئارامى له نێوان هه‌ردوولادا.
لاى خۆیه‌وه هاوسه‌رۆكانى (كه‌جه‌ده) ڕۆڵى سه‌ركردایه‌تیى سیاسى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شه‌خسى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى به گرنگ و كاریگه‌ر له قه‌ڵه‌م دا و داوایان كرد كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو په‌یوه‌ندى و كه‌ناڵه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ توركیا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش بۆ هاندانى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى پرسى كورد له توركیا به كار بێنێت. ئاماژه‌شیان به‌وه دا كه له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى ئاشتیدا هه‌رێمى كوردستان پێگه‌یه‌كى به‌رچاو و به‌هێزى ده‌بێ و ده‌توانێ ڕۆڵێكى كاریگه‌ر بگێڕێت.
دواى دیداره‌كه‌ش له وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌نووساندا؛ وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌و هه‌نگاوانه‌ى بۆ ئاشتى ده‌نرێن و دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پشتگیریى پرۆسه‌كه و ئاماده‌یى بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له پێناو چاره‌سه‌ریى ئاشتیانه له چوارچێوه‌ى توركیادا، نێچیرڤان بارزانى هه‌نگاوه‌كانى هه‌ردوولاى به‌ره‌و ئاشتى به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست كه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى له توركیا ده‌ستى پێ كردووه بگاته ئه‌نجامێكى باش و چاره‌سه‌رى و خێر و خۆشى بۆ هه‌ردوو گه‌لى كورد و تورك له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: “ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز ئه‌ردۆغانه‌وه نراون، زۆر به‌رز ده‌نرخێنین، هیوادارین سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ نه‌خشه‌ڕێگایه‌كى دیار و ڕوون بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه”. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند “له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌و مه‌سیجانه‌ى كه جه‌نابى سه‌رۆك ئۆجالان بۆ ئاشتى و بۆ چاره‌سه‌رى ناردوویه‌تى، بۆ ئێمه وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مایه‌ى خۆشحاڵین”.
ئه‌حمه‌د تورك – یش وێڕاى سوپاسكردنى سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانى بۆ پێشوازیكردنیان، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌مڕۆ بۆ ئاشتى قۆناغێكى نوێ ده‌ستى پێ كردووه و له پێناو ئاشتیدا هه‌وڵى هه‌مه‌لایه‌ن پێویسته. هه‌روه‌ها گوتى: “هاتووین بۆ ئه‌وه‌ى بیروبۆچوونى هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئاشتى بزانین. هه‌موو ده‌زانین كه ئاشتى مه‌سه‌له‌یه‌كه پێویستى به هه‌وڵى دوولایه‌نه هه‌یه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، مه‌سه‌له‌كه ده‌گاته بنبه‌ست، ئه‌مڕۆ كورد و تورك له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێویستیان به یه‌كتر و به ئاشتى هه‌یه”.
له وه‌ڵامى پرسیارێكى دیكه‌دا ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ده‌ست نادات. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باس له سه‌ردانێك كراوه بۆ به‌غدا و ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌ر ماوه و له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له به‌غدا له په‌یوه‌ندیداین، له كاتى گونجاویشدا و به پێى به‌رنامه‌ى هه‌ردوولادا سه‌ردانه‌كه ده‌بێت.