“ئەگەر یەکێتی داوا لە ئەندامەکانی بکات دەنگ بە کاندیدی پارتی بدەن بۆ سەرۆکی هەرێم، خۆکوژی سیاسی دەکات”

0

ینک“ئەگەر یەکێتی داوا لە ئەندامەکانی بکات دەنگ بە کاندیدی پارتی بدەن بۆ سەرۆکی هەرێم خۆکوژی سیاسی دەکات”

نوچەنێت

ئەندام پەڕلەمانێکی یەکێتی لە پەڕلەمانی کوردستان رایدەگەینێت، ئەگەر یەکێتی لەکاتی هەڵبژاردنەکان داوا لەئەندامەکانی بکات دەنگ بدەن بە کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی هەرێم، خۆ کوژی سیاسی کردووە، بەپێویستی دەزانێت” هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بکەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان، دواتر بەیەکەوە کاربکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم ” یان” هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەناو پەرلەمان بێت و ، لەکاتی هەڵبژاردن ، یەکێتی کاری بۆ ناکات. بەڵکو دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان بە هاوپەیمانی سەرۆک دادەنرێت”.

گۆران ئازاد ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لەلیستی سەوز، لە لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی.

بە زمانێکی زۆر سادە

بە زمانی سادە، بۆ یەکێتی و پارتی گرنگە بەلیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن بکەن ، بەتایبەتی بۆ یەکێتی (کە من باوەڕی تەواوم بەوەیە و ، دەمێکە کارم لەسەر کردووە). بەڵام دەبێت یەکێتی خۆی یەکلا بکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم، کە لە هەمان بەرواردایە ، چونکە یەکێتی و پارتی دەڵێن: ئێمە هاوپەیمانی ستراتیژی دەهێڵینەوە، پاراستنی ئەم هاوپەیمانییە واتە کارکردن بۆ دەرچوونی سەرۆکی هەرێم. کەواتە بەو بەرنامەی ئێستای یەکێتی بێت، هەڵبژاردن بەم شێوەیە دەبێت. لیستی کاندیدانی یەکێتی بۆ پەرلەمان سەربەخۆ دەبێت وە کاریش دەکات بۆ دەرچوونی سەرۆکی هەرێم، کەواتە (بە سادەیی) تۆ بە خەڵک دەڵێی دەنگێک بدە کاندیدەکانی یەکێتی، چونکە جیاوازە لە حیزبەکانی تر. دواتر دەڵێی دەنگێک بدە بە کاندیدی حیزبی رکابەرم لە هەڵبژاردن، کە پارتیە، بۆ سەرۆکی هەرێم. لەم کاتەدا یەکێتی دەنگەکانی لە پەرلەمان کەمدەکات، پارتیش دەنگی خۆی و بەشێک لە دەنگی یەکێتی بۆ سەرۆکی هەرێم مسۆگەر دەکات. دواتر هاوپەیمانی بۆ حکومەت یان بۆ هەر پرسێکی تر لە ئایندەدا، هێز و دەنگی یەکێتی بریتی دەبێت لەو دەنگانەی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان هێناویەتی.

ئەی (بە سادەیی) ئەمە خۆکوشتنی سیاسی نیە؟ کەواتە کە یەکێتی بە لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن دەکات و، خۆی کاندیدی بۆ سەرۆکی هەرێم نەبێت و ، پارێزگاری هاوپەیمانیی سیاسیش بکات، مەرجە یەکێک لەم رێگایانە بگرێتە بەر:

1- هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بکەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان، دواتر بەیەکەوە کاربکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم.

2- هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەناو پەرلەمان بێت و ، لەکاتی هەڵبژاردن ، یەکێتی کاری بۆ ناکات. بەڵکو دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان بە هاوپەیمانی سەرۆک دادەنرێت.

بۆیە مەرجە ، بۆ پاراستنی دەنگی لیستی سەربەخۆی یەکێتی ، یەکێک لەم دوو رێگایە هەڵبژێرێت.

کەواتە (بە سادەیی) ، مەبەستم تەنها لیستی سەربەخۆی یەکێتی، خۆکوشتنی سیاسی نیە ، بەڵکو لیستی سەربەخۆ و کارکردن بۆ سەرۆکی هەرێم لە یەک کاتدا خۆکوشتنی سیاسیە.

بۆیە پێویستە هەردوو (م.س) ی بەرێز ئەم پرسە بەیەکەوە و بە جیاش ، لەگەڵ کادیر و ئەندامانیان تاوتوێ‌ بکەن و بڕیاری لەسەر بدەن ، ئەوکات باس لە لیستی هاوبەش ، یان سەربەخۆ بکەن.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com