جێگری سەرۆکی هەرێم و براگەورەی یەکێتی راگەیاندنێک بڵاو دەکاتەوە
…
دەقی راگەیاندنراوەکە
كوردستانیانی خۆشه‌ویست…
كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان…
خۆشحاڵیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كورد كه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌فه‌رمی ئه‌و تاوانانه‌ی به جینۆساید ناساند كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجامدراون.
هاونیشتمانیانی ئازیز…
ئه‌گه‌ر تا دوێنێ ئێمه‌ی گه‌لی كورد ده‌چه‌وسێنراینه‌وه‌و مافه ره‌واكانمان پێشێل ده‌كراو له شاخ خه‌باتمان ده‌كردو پارێزگاریمان له خۆمان ده‌كرد، ئه‌وا ئه‌مڕۆ وڵاتانی جیهانی دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه میلله‌تێكی گه‌وره‌و سته‌مدیده‌ی وه‌كو كورد چۆن چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی دڕندانه هه‌وڵی له‌ناوبردنمان دراوه‌و ئێمه‌ش كۆڵمان نه‌داوه.
ئه‌م بڕیاره گرنگه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م تاكه‌كانی گه‌لی كورد جێگای خۆشحاڵیه‌و به پێویستی ده‌زانم سوپاسی هه‌موو ئه‌و دۆست و ئازیزانه‌ی كورد بكه‌م كه له به‌ریتانیا هه‌وڵی جدیان دا بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه بكات و دواجار بڕیاری به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی دژ به كورد بدات، كه ئه‌مه بڕیارێكی مێژووییه بۆ كورد.
له‌م ساته‌داو به بۆنه‌ی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌وه جارێكی تریش به پێویستی ده‌زانم دووپاتی ئه‌وه بكه‌مه‌وه كه پێویسته هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان