پەکەکە: هێرشەکانی تورکیا زیادی کردووە.. ئەردۆگان بەردەوام دەبین لەشەڕی تیرۆرستان
نوچەنێت
لەگەڵ هەوڵەکان بۆ پرۆسەی ئاشتەوایی لە تورکیا، پەکەکە، رایدەگەیەنێت، لەمانگی شوباتدا هێرشەکانی سوپای تورکیا دووهێندەی مانگی پێشتووتر بووە، رەجەب تەیب ئەردۆگانیش دەڵێت، لەشەڕی تیرۆرستان “مەبەست پەکەکە” بەردەوام دەبن.
پرۆسەی ئاشتەوایی لەنێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕی دەیان ساڵی ئەو حکومەتە لەگەڵ پارتی پارتی کرێکارانی کوردستان، تا دێ گەرمی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام لەهەمانکاتدا، هەوڵی پێچەوانەی ئاشتی و پرۆسە سەربازییەکانیش بەدەوامن.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی HPG ئامارى شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى مانگى شوباتى راگەیاند و ئاشکرای کرد، سوپاى تورکیا له‌و مانگه‌دا، 10 ئۆپه‌راسیۆنى زه‌مینى و چوار هێرشى به تۆپباران و 12 هێرشى ئاسمانى ئه‌نجامداوه، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانیشدا چوار گه‌ریلا ژیانیان لەدەستداوە.
هێرشەکانی سوپای تورکیاش واباس دەکات، کە له‌مانگى شوباتدا دوو ئەوەندەی مانگی پێشووتر زیادی کردووە.
هەر لەوبارەیەوە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک وەزیرانی تورکیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له میانه‌ی وتارێکدا له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری ولایه‌تی بالیكسیر، باسی لە گفتوگۆی ئاشتیی له‌نێوان توركیا‌وعه‌بدوڵا ئۆجه‌لان کرد‌و وتی”له گفتوگۆكانی ئاشتی به‌رده‌وام ده‌بین بۆ كۆتایی هێنان به تیرۆر، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پره‌نسیپه‌كانمان بین.”
ئەردۆگان وەک وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گه‌ریلاكانی PKK، وتیشی، لە روبه‌ڕوبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بـین، تا تیرۆریستان ناچار ده‌بن چه‌كه‌كانیان فڕێ بده‌ن.
ئەوەی لەو نێوانەدا سەرسوڕمانی بۆ چاودێران دروستکردووە، ئەوەیە لەیەکدا هەوڵەکانی ئاشتی و چالاکیە سەربازییەکان هاوشانی یەک بەردەوامن، هەر لەم هەفتەیەشدا دوای ئەوەی بە ئاگاداری حکومەتی تورکیا نامەی ئاشتەوایی ئۆجەلان ئاراستەی سەرکردەکانی پەکەکە کرا، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە بۆردومانەکانیان، بۆ ماوەی چەند رۆژێک رێگرییان لە گەشتنی ئەو نامەیە کرد بە قەندیل.