
فۆتۆ: سبەی
نەوشیروان مستەفا ناراستەوخۆ رەتیدەکاتەوە یەکێتی و پارتی ناوبژیوانی پەکەکەو تورکیا بن
ئه‌و خوشك‌و برایانه‌ی لەپەرلەمانی توركیان ناوبژی ده‌كه‌ن له‌نێوان حکومەتی توركیا‌و په‌كه‌كەدا
نوچەنێت . سبەی
نەوشیروان مستەفا رایدەگەیەنێت، پشتیوانی تەواوی ئەو پرۆسە سیاسییە دەکەن کە لە نێوان کورد و حکومەتی تورکیا لەئارادایە، بۆ سەلماندنی مافی كورد له‌توركیا و جێگیرکردنی لەدەستوردا.
نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەگەڵ وه‌فدی به‌ده‌په‌و كه‌جه‌ده کۆبویەوە، کە پێکهاتبون لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکانی بەدەپەو ئەحمەد تورک و ئایسەل تۆغلوک هاوسەرۆکانی کەجەدەو ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکەیان.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشداو پاش ئەنجامدانی کۆبونەوەکە، نه‌وشیروان مسته‌فا رایگەیاند: ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك له‌و خوشك‌و برایانه‌ی لەپەرلەمانی توركیان و ناوبژی ده‌كه‌ن له‌نێوان حکومەتی توركیا‌و په‌كه‌كەدا، هاتون بۆ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی بیر‌و بۆچونه‌كانی خۆیان بۆ رێكخراوه سیاسییه‌كانی عێراق رونبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌و وه‌فده باسی پرۆسه‌ی سیاسی‌و ئاشتی تورك و كوردیان كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی توركیا كه ماوه‌یه‌كی زۆره بەردەوامی هه‌یه، کە ئەویش کێشەی دان پێدانەنا بە مافی رەوایەتی کورد، دانی پێدا بنرێت.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وتیشی “پشتیوانی ته‌واو له‌و پرۆسه سیاسییه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بە ئاشتی مافی كورد له‌توركیا بسه‌لمێنرێت و له‌ده‌ستوری داهاتوی ئه‌و وڵاته مافه‌كانی كورد و ئاشتی لە کوردستانی تورکیا جێگیر بكرێت”.
لای خۆشیه‌وه ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی (كه‌جه‌كه) خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە و سەردانەکانی تریان بۆ لای پارتە کوردستانییەکان دەربڕی و وتی: له‌و سه‌ردانانه‌دا فكر‌و تێڕوانینی خۆمان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستیان و قسه له‌باره‌ی به‌ره‌و پێشچونه‌كانی پڕۆسه‌ی دیموكراتی كورد ده‌كه‌ین.
به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د تورك، “ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی رۆژێكی نوێییه بۆ پرسی ئاشتی و ئازادی و به‌دیهێنانی مافه‌كانی كورد له‌باكوری كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌م شانده هه‌ڵگری نامه‌یه‌كی سه‌رۆك ئاپۆن تاوه‌كو بیگه‌یه‌ننه قه‌ندیل”.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی (سبه‌ی)دا ده‌رباره‌ی گه‌یشتنی ئه‌و نامه‌یه، ئه‌حمه‌د تورك رایگه‌یاند: ماوه‌ی دو رۆژه نامه‌ی په‌كه‌كه له‌رێگه‌یه‌كه‌وه‌گه‌یشتۆته قه‌ندیل و چاوه‌ڕێن به‌هه‌مان رێگا وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه بگاته‌وه ده‌ستیان.
ئا، زمناكۆ ئیسماعیل