“حکومەتی هەرێم دوو ملیار دۆلاری بۆ نەوت خەرج کردووە و داوای چوار ملیار لە حکومەتی عێراق دەکات”
نوچەرنێت SNN
بەغدا- ویسام وەسیج
پارله‌مانتار قاسم محمد ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بهSNNی رایگه‌یاند:” وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی سه‌باره‌ت به‌پێدانی پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان كه‌له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن” .
راشیگه‌یاند خاڵی ناكۆكی نێوان جكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئه‌و بڕه‌یه كه‌دیاریكراوه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه، به‌جۆرێك هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕه‌ی به(4 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار) دیاریكردوه‌و حكومه‌تی ناوه‌ندیش گومانی له‌و بڕه‌یه هه‌یه، و دیوانی چاودێری دارایی‌ش راپۆرتی خۆی خستۆته‌روو له‌دوای وردبینی كردنی له‌گه‌ڵ چوار كۆمپانیا له‌نێو ده‌یان كۆمپانیای جیهانی كه‌له‌هه‌رێم كارده‌كه‌ن ده‌ریخستوه كه‌قه‌رزی ئه‌و كۆمپانیایانه له‌لای حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا دوو ملیار و 624 ملیۆن دۆلاره.
قاسم محمد وتیشی:” ئه‌مه كارێكی ئاساییه چونكه ئه‌و بڕه له‌به‌رزبونه‌وه‌و دابه‌زیندایه و دواكه‌وتنی پێدانی پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه بۆته هۆی زیادبوونی بڕی قه‌رزه‌كان سه‌رباری بونی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نوێ كه‌بۆته هۆی زیادبوونی قه‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی پێویسته بدرێت. “
وتیشی:” گفتوگۆكان له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتنێك كه‌به‌م زوانه به‌دی دێت و دۆخه‌كه‌ش ئیجابییه و بۆچونه‌كانیش پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه بینیوه‌و بۆ گه‌یشتن به‌رایه‌كی هاوبه‌ش بۆ كۆتاییهێنان به‌و ناكۆكیانه له‌پێناو په‌له‌كردن له‌په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی چونكه بونی ته‌وافوق له‌نێوانی لایه‌نه‌كاندا گرنگه و به‌بێ ئه‌وه‌ش ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه ناكرێ، پێشبینیش ده‌كرێ كه‌هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگدانی له‌سه‌ر بكرێت”.