مەلا بەختیار: کۆبونەوەی ئۆجەلان و تورکیا بەرهەمی نەخشەرێگای مام جەلالە
نوچەنێت
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ نوێنەرانی گەیاندنی پەیامی ئۆجەلان بە قەندیل، رایگەیاند، ئومێد هەیە گفتوگۆی نێوان توركیا و ئیمڕالی بگاته ئه‌نجامێكی سیاسی و ئاشکراشی کرد، وتیشی کۆبونەوەکانی تورکیا و ئۆجەلان بەرهەمی نەخشەرێگای مام جەلال بووە.
پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ 28/2/2013 بەمەبەستی گەیاندنی نامەی ئاشتەوایی ئۆجەلان بە قەندیل، وەفدێکی باڵای پارتی ئاشتی و دیموکراسی کۆمەڵگەی دیموکراتیک کەجەدە، كه‌پێكهاتبوو له‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و گوڵته‌ن كشاناك هاوسه‌رۆكانی به‌ده‌په و ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل تۆغلوك هاوسه‌رۆكانی كه‌جه‌ده و سری سوره‌یا ئونده‌ر و ئاڵتان تان په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په، سەردانی سلێمانیان کرد و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرپەرشتی كۆسره‌ت ره‌سول براگەورەی یەکێتی و به‌ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و عومه‌ر فه‌تاح و حاكم قادر حه‌مه‌جان و دكتۆر خه‌سره‌و گوڵ و رزگار عه‌لی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و چەندا ئەندام سەرکردایەتیەکی یەکێتی کۆبونەوە.
لەدوای کۆبونەوەکەوە مه‌لابه‌ختیار، له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند” وه‌فدی باڵای به‌ده‌په و كه‌جه‌ده په‌یامێكی به‌ڕێز ئۆجه‌لان- یان پێیه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی بۆ قه‌ندیل، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر بۆردومانه‌كانی توركیا نه‌یانتوانیوه تائێستا ئه‌و كاره‌یان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، بۆیه هیوادارین ئه‌و بۆردومانه ڕابگیرێت و كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش بچێت به‌ڕێوه”. ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەشی واباسکرد”ئه‌وه‌مان دووپاتكرده‌وه كه(ی.ن.ك) له‌گه‌ڵا مافی چاره‌نووسی كود و مافه دیموكراسییه‌كاندایه، هه‌روه‌ها پشتیوانی له‌سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین كه بۆ گفتوگۆكردن ده‌ستی پێكردووه له‌نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و ئۆجه‌لان، هیوادارین ئه‌م پڕۆسه‌یه ئه‌نجامی هه‌بێت، چونكه تفه‌نگه‌كان بێده‌نگ ده‌بێت”. وتیشی” ئومێد بە گفتوگۆی نێوان توركیا و ئیمڕالی هەیە کە بگاته ئه‌نجامێكی سیاسی و گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن و هیوادارین كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی بۆ دروست نه‌كرێت و كۆتایی به‌شه‌ڕ بهێنرێت” .
لەگەڵ بیرهێنانەوەی ئەوەی کە له‌ساڵی 1993 ه‌وه تاڵەبانی “ئه‌ندازیاری گفتوگۆی نێوان توركیا و په‌كه‌كه بوه”، ئاشکرایکرد پێش ئه‌وه‌ی تاڵەبانی “نه‌خۆش بكه‌وێت به‌سێ مانگ ڕاسته‌وخۆ نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی داوه به‌سه‌رۆك كۆماری توركیا، یه‌كێك له‌نه‌خشه ڕێگاكه ئه‌وه‌یه كه گفتوگۆ بكرێت له‌نێوان توركیا و ئیمریاڵی، خۆشبه‌ختانه خۆیان باش بیریان له‌و ڕێگه چاره‌یه كردۆته‌وه و ئێستا ئه‌نجامیده‌ده‌ن و ئومێده‌ده‌كه‌ین ئه‌نجامی ئاشتی و باشی لێبكه‌وێته‌وه”.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ئەحمەد تورک وتی”له ئۆجه‌لانه‌وه چ بۆ گه‌لی كورد و چ بۆ باكوری كوردستان په‌یامێكی ئاشتیمان پێیه، له‌ڕاستیدا ئێمه له‌هه‌موو چالاكی و خه‌باتی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و هیوادارین ئه‌م ئاشتییه‌ش ببێته ئاشتی هه‌موو گه‌لان، ئه‌م په‌یامه‌ی ئۆجه‌لان نه‌ك ته‌نها بۆ كورده، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كه‌سانی ئازادی خوازه چ بۆ توركیا و چ بۆ كورد و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ن به‌مافی خۆیان، هه‌روه‌ها ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ چاوه‌ڕوانین و هیوادارین كه پرسی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت “.