لەگەڵ نامەی ئاشتی ئۆجەلان بۆ قەندیل، ئەردۆگان فرۆکە جەنگیەکانی ناردە قەندیل و چوار گەریلا شەهید بوون

0

ۆجالان

لەگەڵ ناردنی نامەی ئاشتی ئۆجئالان بۆ قەندیل ئەردۆگان فرۆکە جەنگیەکانی ناردە قەندیل چوار گەریلا شەهید بوون

نوچەنێت

لە گەرمەی باسکردنی پرۆسەی ئاشتەوایی تورکیا و کۆتایی هێنان بە کێشەی تورکیا و پەکەکە و چارەکردنی پرسی کورد، ئێوارەی ئەمرۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەستیان کردەوە بەبۆردومانکردنی بناوری قەندیل و چوار گەریلای پەکەکە شەهید کران.

وێڕای ئەوەی پرۆسەی ئاشتەوایی لەنێوان تورکیا و کورد، بووەتە جێی سەرەنجی جیهان و تا دێ حکومەتی ئەو وڵاتە بەڵێنەکانی ئاشتەوایی لە تورکیا زیاتر دەکات، لەهەمانکاتیشدا چالاکیە سەربازییەکانی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە بەرفرەوانتر دەکات.

لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتەوایی و لەم هەفتەیەدا عەبدوڵا ئۆج ئالان رێبەری پەکەکە لەرێی پەڕلەمانتارانی کوردەوە لەتورکیا، نامەیەکی ئاراستەی سەرکردەکانی پەکەکە قەندیل کردووە، بڕیاربوو ئەمرۆ لەرێگای ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ر توغلوك په‌رله‌مانتارانی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی توركیا، نامه‌كه‌ی‌ ئۆجه‌لانی‌ رێبه‌ری‌ زیندانی‌ كراوی‌ په‌كه‌كه‌ بگاتە قەندیل، بەڵام لەهەمان رۆژدا فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەستیانکردەوە بە بۆردومانکردنی بناری قەندیل و ئەو سنورانەی کە بونەوتە بارەگای گەریلاکانی پەکە.

لەو بارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بناری‌ قه‌ندیل، رایگەیاند کاتژمێر6 ی سەر لە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فرۆکەجه‌نگیەکانی تورکیا‌ بۆردومانی‌ بناری‌ قه‌ندیلیان کردوە، و ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژیشە بەبەردەوامی سنوره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن و بەوهۆیەوە به‌پێی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل چوار گه‌ریلای‌ په‌كه‌كه‌ شەهید بوون.

بەرای چاودێرانی دۆخەکەش ئەوەی تورکیا دەیکاتە، پێچەوانەی بەڵینەکانی ئاشتەواییە و  لێدانە لەو سازکردنی زەمینەی ئاشتەوایەی کە ئەمرۆ لە تورکیا کار بۆ دروستکردنی دەکرێت.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com